Check out the new design

クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳) * - 対訳の目次


対訳 章: ヌーフ章   節:
يُرۡسِلِ ٱلسَّمَآءَ عَلَيۡكُم مِّدۡرَارٗا
(ئەگەر وابکەن) بارانی بەلێزمە وخوڕەمتان بۆ دەبارێنێ ھەرکاتێک پێویستان بوو، وە تووشی وشکە ساڵی نابن (ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئیستغفار کردن وداوای لیخۆشبوون لە خوا ھۆکاری سەرەکیە بۆ ڕزق وڕۆزی زۆربوون وبارینی باران).
アラビア語 クルアーン注釈:
وَيُمۡدِدۡكُم بِأَمۡوَٰلٖ وَبَنِينَ وَيَجۡعَل لَّكُمۡ جَنَّٰتٖ وَيَجۡعَل لَّكُمۡ أَنۡهَٰرٗا
سەروەت وسامان ومنداڵی زۆرتان پێدەبەخشێت، لەگەڵ باخ وکێڵگە وڕووبار وجۆگەی زۆر هەتاوەکو لەبەرهەمەکەى بخۆنەوە وئاوی ئاژەڵ وکشتوکاڵتانی پێبدەن.
アラビア語 クルアーン注釈:
مَّا لَكُمۡ لَا تَرۡجُونَ لِلَّهِ وَقَارٗا
ئەوە ئێوە چیتانە -ئەی قەومەکەم- بۆ لە شکۆ وپلەوپایە وگەورەیی اللە -سبحانه وتعالى- ناترسن، وسەرپێچی دەکەن بێ ئەوەی گوێی پێبدەن؟!
アラビア語 クルアーン注釈:
وَقَدۡ خَلَقَكُمۡ أَطۡوَارًا
ئەو پەروەردگارەی کە ئێوەی بەچەند قوناغێک دروستکردووە (لەناو سکی دایکتاندا سەرەتا دڵۆپێ ئاو، پاشان وەک پارچە پاروویەک، ئەمجا پارچە خوێنێک، دواتر ئێسک، وپاشان داپۆشینی ئەو ئێسکە بە گۆشت، لەکۆتایدا کۆرپەلەیەکی تەواو، لەدوای لەدایک بوونیش سەرەتا منداڵێکی ساوا، وپاشان گەنجێکی بەھێز وکۆتا قوناغیش پیری ومردن).
アラビア語 クルアーン注釈:
أَلَمۡ تَرَوۡاْ كَيۡفَ خَلَقَ ٱللَّهُ سَبۡعَ سَمَٰوَٰتٖ طِبَاقٗا
ئایا نابینن کە چۆن اللە -سبحانه وتعالى- ئاسمانی بە حەوت چینی لەسەر یەک دروستکردووە، هەرچینێک لەئاسمان بەسەر چینێکی ترەوەیە؟!
アラビア語 クルアーン注釈:
وَجَعَلَ ٱلۡقَمَرَ فِيهِنَّ نُورٗا وَجَعَلَ ٱلشَّمۡسَ سِرَاجٗا
وە مانگی گێڕاوە بە ڕووناکی لە نێو ئاسمانی دونیا بۆ خەڵكی سەر زەوی، وە خۆریشی گێڕاوە بەمایەی ڕۆشنکردنەوە بۆ تەواوی بوونەوەر و دایگیرساندووە.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَٱللَّهُ أَنۢبَتَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ نَبَاتٗا
ھەر زاتی اللە یە -سبحانه وتعالى- کە ئێوەی لە زەوی ڕواندووە (مەبەست ئەوەیە کەسەرەتا باوکە ئادەمی لەگڵ دروست کردووە)، پاشانیش نەوەکانی لەبەروبوومی زەوی سودمەند دەبن.
アラビア語 クルアーン注釈:
ثُمَّ يُعِيدُكُمۡ فِيهَا وَيُخۡرِجُكُمۡ إِخۡرَاجٗا
پاشان دوای مردنتان دەتانگەڕێنێتەوە بۆنێو گڵ، ودواتریش جارێکی تر لەزەوی دەتانھێنێتە دەرەوە وزیندووتان دەکاتەوە.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ بِسَاطٗا
ھەر زاتی اللە یە -سبحانه وتعالى- کە زەوی بۆ ڕاخستوون، وئامادەی کردووە بۆ نیشتەجێبوون.
アラビア語 クルアーン注釈:
لِّتَسۡلُكُواْ مِنۡهَا سُبُلٗا فِجَاجٗا
هەتا بەئاسانی ھاتوچۆ بکەن بەڕێگا فراوان وکراوەکانیاندا بۆئەوەی ڕزق وڕۆزی حەڵاڵ بەدەست بھێنن.
アラビア語 クルアーン注釈:
قَالَ نُوحٞ رَّبِّ إِنَّهُمۡ عَصَوۡنِي وَٱتَّبَعُواْ مَن لَّمۡ يَزِدۡهُ مَالُهُۥ وَوَلَدُهُۥٓ إِلَّا خَسَارٗا
نوح فەرمووی: ئەی پەروەردگارم، بەڕاستی گەلەکەم سەرپێچیان کردم ویاخی بوون لەوەی فەرمانم پێکردن کە تەنھا تۆ بپەرستن وگوێڕایەڵی تۆ بن، کەچی گێل و گەمژەکانیان شوێن ئەو گەورانەیان کەوتن کە نە سەروەت وسامان ونە نەوە وکوڕەکانیان سودیان پێنەگەیاندن ؛ جگە لە زیان وگومڕایی نەبێت.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَمَكَرُواْ مَكۡرٗا كُبَّارٗا
گەورە بێباوەڕەکانیان پیلان و فڕوفێڵی گەورەیان گێڕا، بەوەی خەڵکە گێل وگەمژەکەیان لەدژی نوح ھاندەدا.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَقَالُواْ لَا تَذَرُنَّ ءَالِهَتَكُمۡ وَلَا تَذَرُنَّ وَدّٗا وَلَا سُوَاعٗا وَلَا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسۡرٗا
وە ووتیان بەشوێنكەوتوەكانیان: واز لەپەرستنی خواکانی خۆتان وبتەكانتان نەھێنن لە وەد و سواع ویەغوس ونەسر (ئەمانە پیاو چاکانێک بوون لە ماوەی نێوان ئادەم و نوح دا، جا کاتێک مردن خەڵکی لەبەر خۆشەویستیان وێنە وپەیکەریان بۆ کردن، دوای ئەوان شەیتان لە شێوەی کەسێکدا ھات بۆلای نەوەکانیان پێی ووتن: کەسانی پێش ئێوە ئەم پەیکەر و وێنانەیان پەرستووە ئێوەش بیپەرستن، ئەمەش بەیەکەم سەرەتا دادەنرێت بۆ بت پەرستن، ودواتریش گەشتە نیوە دوورگەی عەرەبی).
アラビア語 クルアーン注釈:
وَقَدۡ أَضَلُّواْ كَثِيرٗاۖ وَلَا تَزِدِ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا ضَلَٰلٗا
بەڕاستی ئەو بێباوەڕانە خەڵکێكی زۆریان به بتەكانیان گومڕا کرد، -ئەی پەروەردگار- ئەم ستەمکارانە لە گومڕایی ولادان لە هەق زیاتر ھیچی تریان بۆ زیاد مەکە بەهۆی پێداگیریان لەسەر کوفر وتاوان کردن.
アラビア語 クルアーン注釈:
مِّمَّا خَطِيٓـَٰٔتِهِمۡ أُغۡرِقُواْ فَأُدۡخِلُواْ نَارٗا فَلَمۡ يَجِدُواْ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ أَنصَارٗا
بەھۆی گوناھـ وتاوانیانەوە، ئەو گەلە له دونیا بە تۆفان نوقمی ئاو کران، ئەمجا پاش مردن ڕاستەوخۆ خرانە نێو ئاگرەوە، کەسێکیشیان دەست نەکەوت لە بت وخواکانیان کە ڕزگاریان بکات لە نوقم بوون وئاگری دۆزەخ.
アラビア語 クルアーン注釈:
وَقَالَ نُوحٞ رَّبِّ لَا تَذَرۡ عَلَى ٱلۡأَرۡضِ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ دَيَّارًا
ئەمجا پاش ئەوەی اللە -تەعالا- نوحی ئاگاداری کردەوە جگە ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە ئیتر کەسی تر باوەڕی پێناھێنن، نوح پاڕایەوە فەرمووی: ئەی پەرورەدگارم ھیچ کەس لە بێباوەڕان مەھێڵە لەسەر ڕووی زەوی ھاتوچۆ بکات وبجوڵێت.
アラビア語 クルアーン注釈:
إِنَّكَ إِن تَذَرۡهُمۡ يُضِلُّواْ عِبَادَكَ وَلَا يَلِدُوٓاْ إِلَّا فَاجِرٗا كَفَّارٗا
بەڕاستی -پەروەردگارمان- ئەگەر وازیان لێبھێنیت، بەندە باوەڕدارەكانی تۆ گومڕا وسەرلێشێواو دەکەن، وتەنھا وەچە ومنداڵی خراپ وبێباوەڕ دەخەنەوە وگوێڕایەڵی تۆ ناكەن، وه زۆر بێباوەڕ ودوور لە خوا دەبن وشوكر وسوپاسی تۆیش ناكەن لەسەر نیعمەت وبەخشینەکانت.
アラビア語 クルアーン注釈:
رَّبِّ ٱغۡفِرۡ لِي وَلِوَٰلِدَيَّ وَلِمَن دَخَلَ بَيۡتِيَ مُؤۡمِنٗا وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۖ وَلَا تَزِدِ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا تَبَارَۢا
ئەی پەروەردگارم لە من و لە دایک وباوکم ولەو کەسانەش خۆش بە کە بەباوەڕ وئیمانەوە دێنە ماڵم، ھەروەھا خۆش بە لە پیاوان وئافرەتانی باوەڕدار، ئەی پەروەردگارم تەنھا لەناوچوون بکە بەبەشی ستەمکاران، ئەوانەی بەکوفر وگوناھـ وتاوان ستەمیان لەخۆیان کردووە.
アラビア語 クルアーン注釈:
本諸節の功徳:
• الاستغفار سبب لنزول المطر وكثرة الأموال والأولاد.
داوای لێخۆشبوون له پەروەردگار هۆكاری باران بارین وزۆربوونی ماڵ وسامان ومنداڵ ونەوەیە.

• دور الأكابر في إضلال الأصاغر ظاهر مُشَاهَد.
ڕۆڵی سەرگەورەکان لەگومڕاکردنی خەڵکە بچووک وئاساییەکە دیاردەیەکی ڕوون وئاشکرایە و بەچاو ھەستی پێدەکرێت.

• الذنوب سبب للهلاك في الدنيا، والعذاب في الآخرة.
گوناھـ وتاوان ھۆکاری تیاچوونە لەدونیا، وهۆکاری سزای سەختیشە لەدواڕۆژدا.

 
対訳 章: ヌーフ章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳) - 対訳の目次

Tafsir Center for Quranic Studies - 発行

閉じる