クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (88) 章: ユーヌス章
وَقَالَ مُوسَىٰ رَبَّنَآ إِنَّكَ ءَاتَيۡتَ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَأَهُۥ زِينَةٗ وَأَمۡوَٰلٗا فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا رَبَّنَا لِيُضِلُّواْ عَن سَبِيلِكَۖ رَبَّنَا ٱطۡمِسۡ عَلَىٰٓ أَمۡوَٰلِهِمۡ وَٱشۡدُدۡ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ فَلَا يُؤۡمِنُواْ حَتَّىٰ يَرَوُاْ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَلِيمَ
{موسا پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - دوعا لە فیرعەون‌و دارو دەستەكەی دەكات} [ وَقَالَ مُوسَى رَبَّنَا إِنَّكَ آتَيْتَ فِرْعَوْنَ وَمَلَأَهُ زِينَةً وَأَمْوَالًا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا رَبَّنَا لِيُضِلُّوا عَنْ سَبِيلِكَ ] كاتێك كه‌ فیرعه‌ون و ده‌سه‌ڵاتدارانى حه‌قیان وه‌رنه‌گرت و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر كوفرو سته‌م و تاوان موسا - صلی الله علیه وسلم - دوعاى لێكردن و فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ جوانی و ماڵی دونیات به‌ فیرعه‌ون و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌خشیووه‌ له‌ هه‌موو شتێك كه‌ به‌هۆی ئه‌م جوانی و ماڵه‌وه‌ له‌ ژیانی دونیادا خه‌ڵكیان ئاوا گومڕا كردووه‌و له‌ ڕێگای ڕاستی تۆ خه‌ڵكیان لاداوه‌و زاڵ بوونه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا، یاخود خه‌ڵكى پێیان ده‌خه‌ڵه‌تێت واده‌زانن تۆ خۆشت ده‌وێن بۆیه‌ دونیات پێ به‌خشیوون [ رَبَّنَا اطْمِسْ عَلَى أَمْوَالِهِمْ وَاشْدُدْ عَلَى قُلُوبِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُوا ] خوایه‌ ماڵیان له‌ناو بده‌ (خواى گه‌وره‌ سه‌روه‌ت و سامانى كردنه‌ به‌رد) وه‌ دڵیان توند بكه‌ و مۆرى لێبده‌ كه‌ حه‌ق وه‌رنه‌گرێت و بۆ ئیمان نه‌كرێته‌وه‌و ئیمان نه‌هێنن [ حَتَّى يَرَوُا الْعَذَابَ الْأَلِيمَ (٨٨) ] تا سزای به‌ئێش و ئازاری تۆ نه‌بینن كه‌ ئه‌و كاته‌یش ئیمان سوودی نیه.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (88) 章: ユーヌス章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる