クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (1) 章: フード章

سورەتی هود

الٓرۚ كِتَٰبٌ أُحۡكِمَتۡ ءَايَٰتُهُۥ ثُمَّ فُصِّلَتۡ مِن لَّدُنۡ حَكِيمٍ خَبِيرٍ
سووڕه‌تی (هود - صلی الله علیه وسلم - ) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١٢٣) ئایه‌ته‌ ئیمامى ئه‌بو به‌كر فه‌رمووى ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - پیر بوویت، فه‌رمووى: (سوره‌تى هود والواقعة والمرسلات وعم يتساءلون وإذا الشمس كورت پیریان كردم) (صحیح الجامع). بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الر ] سه‌باره‌ت به‌و پیتانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون له‌ سووره‌تی (به‌قه‌ره‌)دا باسمان كرد [ كِتَابٌ أُحْكِمَتْ آيَاتُهُ ] ئه‌م كتابه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ كتابێكه‌ ئایه‌ته‌كانی موحكه‌مه‌و هیچ كه‌موكوڕیه‌كی تیا نیه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌ورات و ئینجیل و كتێبه‌كانی تره‌وه‌ كه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و ده‌ستكارى كراوه‌ [ ثُمَّ فُصِّلَتْ ] پاشان هه‌موو شته‌كانى به‌ درێژی تیادا باسكراوه‌و روونكراوه‌ته‌وه‌ [ مِنْ لَدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ (١) ] له‌لایه‌ن خوایه‌ك كه‌ زۆر كاربه‌جێ و زانایه‌و زانیاریه‌كی وردی هه‌یه‌.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (1) 章: フード章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる