クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (107) 章: フード章
خَٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلۡأَرۡضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَۚ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٞ لِّمَا يُرِيدُ
[ خَالِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ ] له‌ ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه‌ تا ئاسمانه‌كان و زه‌وی بمێنێته‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ست پێی ئاسمان و زه‌وی ڕۆژی قیامه‌ته‌و بۆ هه‌میشه‌یی ئه‌مێنێته‌وه‌ نه‌ك ئاسمان و زه‌وی دونیا [ إِلَّا مَا شَاءَ رَبُّكَ ] مه‌گه‌ر كه‌سانێك كه‌ خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت له‌ ئاگری دۆزه‌خ ده‌ریان بكات كه‌ تاوانبارانی ئه‌هلی ته‌وحیدن له‌ باوه‌ڕداران به‌ شه‌فاعه‌تى پێغه‌مبه‌ران و فریشته‌كان و شه‌هیدان و باوه‌ڕداران و منداڵى موسڵمانان [ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌ لِمَا يُرِيدُ (١٠٧) ] به‌راستى په‌روه‌ردگارت هه‌ر شتێكی بوێت له‌ دونیاو قیامه‌تداو ویستی له‌ هه‌ر شتێك بێت ئه‌نجامی ئه‌دات و كه‌س نیه‌ ڕێگری لێ بكات.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (107) 章: フード章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる