クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (101) 章: 夜の旅章
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَىٰ تِسۡعَ ءَايَٰتِۭ بَيِّنَٰتٖۖ فَسۡـَٔلۡ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ إِذۡ جَآءَهُمۡ فَقَالَ لَهُۥ فِرۡعَوۡنُ إِنِّي لَأَظُنُّكَ يَٰمُوسَىٰ مَسۡحُورٗا
{نۆ موعجیزەكەی موسا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى تِسْعَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ ] وه‌ به‌ دڵنیایی ئێمه‌ نۆ موعجیزه‌ی ئاشكراو ڕوونمان به‌ موسى - صلى الله عليه وسلم - به‌خشی وه‌كو به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی له‌وانه‌: زریانه‌كه‌و كولله‌و ئه‌سپێ و بۆق و خوێن و گۆچانه‌كه‌ی و ده‌ستی و وشكه‌ساڵی و كه‌می له‌ به‌روبوومدا، موعجیزه‌ى تریشى پێبه‌خشرا بوو وه‌كو به‌ گۆچانه‌كه‌ى ده‌ستى له‌ به‌رده‌كه‌ى داو ئاوى لێهه‌ڵقوڵا، وه‌هه‌ورى سپى سێبه‌رى بۆ كردن، وه‌ سوێسكه‌و گه‌زۆیان بۆ دابه‌زى، به‌ڵام لێره‌ باسى نۆ موعجیزه‌ كراوه‌ چونكه‌ ئه‌م نۆیه‌ فیرعه‌ون و قه‌ومه‌كه‌ى بینیان و به‌ڵگه‌ بوو به‌سه‌ریانه‌وه‌ [ فَاسْأَلْ بَنِي إِسْرَائِيلَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - تۆ پرسیار له‌ به‌نی ئیسرائیل بكه‌ له‌وانه‌ی كه‌ موسڵمان بوونه‌ وه‌كو (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام) بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دڵنیا بیت [ إِذْ جَاءَهُمْ ] كاتێك كه‌ ئه‌م شتانه‌یان بۆ هات كاتێك كه‌ موسى - صلى الله عليه وسلم - چوو بۆ لایان [ فَقَالَ لَهُ فِرْعَوْنُ إِنِّي لَأَظُنُّكَ يَا مُوسَى مَسْحُورًا (١٠١) ] فیرعه‌ون وتی: ئه‌ی موسى من گومان ئه‌به‌م كه‌ تۆ سیحرت لێكرابێت و عه‌قڵت له‌ده‌ست دابێت، یاخود ساحیرو جادوگه‌ر بیت.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (101) 章: 夜の旅章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる