クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (45) 章: 夜の旅章
وَإِذَا قَرَأۡتَ ٱلۡقُرۡءَانَ جَعَلۡنَا بَيۡنَكَ وَبَيۡنَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ حِجَابٗا مَّسۡتُورٗا
[ وَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ حِجَابًا مَسْتُورًا (٤٥) ] وه‌ كاتێك كه‌ قورئانی پیرۆزت خوێنده‌وه‌ له‌ نێوان تۆ و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان به‌ قیامه‌ت نیه‌ وه‌ پشت له‌ قورئان خوێندنی تۆ ئه‌كه‌ن په‌رده‌یه‌ك دائه‌نێین كه‌ لێكتان جیا بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌بیستن و نه‌تبینن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی هیدایه‌ت نین، كاتێك كه‌ (تَبَّتْ يَدَا أبِي لَهَبٍ) دابه‌زى (ئوم جه‌میل)ى خێزانى (ئه‌بو له‌هه‌ب) هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - وه‌ (ئه‌بو به‌كر)یش دانیشتبوو له‌وه‌ ترسا كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - ببینێت و قسه‌ى پێ بڵێت، وتى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - ئه‌مه‌ ئافره‌تێكى جوێنفرۆشه‌ بۆ لێره‌ ناڕۆیت، فه‌رمووى: (نامبینێت و ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌)، ئه‌ویش هات به‌ڵام نه‌یبینى و گه‌ڕایه‌وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: (به‌رده‌وام فریشته‌یه‌ك به‌ باڵى دایپۆشیبووم).
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (45) 章: 夜の旅章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる