Check out the new design

クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 章: 雌牛章   節:
۞ مَا نَنسَخۡ مِنۡ ءَايَةٍ أَوۡ نُنسِهَا نَأۡتِ بِخَيۡرٖ مِّنۡهَآ أَوۡ مِثۡلِهَآۗ أَلَمۡ تَعۡلَمۡ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ
[ مَا نَنْسَخْ مِنْ آيَةٍ ] ئێمه‌ هیچ ئایه‌تێك نه‌سخ ناكه‌ین و حوكمه‌كه‌ی به‌تاڵ ناكه‌ینه‌وه‌ یان لای نابه‌ین یان نایگۆڕین، وه‌ نه‌سخ له‌ قورئانی پیرۆزدا هه‌یه‌ چه‌نده‌ها ئایه‌ت هه‌یه‌ له‌ قورئاندا نه‌سخ بۆته‌وه‌و حوكمه‌كه‌ی سڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ شوێنی خۆیدا ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ین [ أَوْ نُنْسِهَا ] یان له‌بیرتانی نابه‌ینه‌وه‌ ئیتر به‌ خوێندنه‌وه‌ی بێ یاخود به‌ حوكمه‌كه‌ی بێ، یان دوایناخه‌ین [ نَأْتِ بِخَيْرٍ مِنْهَا أَوْ مِثْلِهَا ] ئه‌وا باشتر له‌و ئایه‌ته‌ سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵك حوكمێكی باشتریان بۆ دێنین له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی وه‌ سوكترو ئاسانترو گونجاوتر یاخود هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ [ أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٠٦) ] ئایا نازانی كه‌ خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌
アラビア語 クルアーン注釈:
أَلَمۡ تَعۡلَمۡ أَنَّ ٱللَّهَ لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۗ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِيّٖ وَلَا نَصِيرٍ
‌[ أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئایا نازانی كه‌ خوای گه‌وره‌ موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌و هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و خۆی به‌ ته‌نها هه‌ڵسوكه‌وتی تیا ئه‌كات [ وَمَا لَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ (١٠٧) ] وه‌ ئێوه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ كه‌س نیه‌ كه‌ دۆست و سه‌رخه‌رو پشتیوان و یارمه‌تیده‌رتان بێت
アラビア語 クルアーン注釈:
أَمۡ تُرِيدُونَ أَن تَسۡـَٔلُواْ رَسُولَكُمۡ كَمَا سُئِلَ مُوسَىٰ مِن قَبۡلُۗ وَمَن يَتَبَدَّلِ ٱلۡكُفۡرَ بِٱلۡإِيمَٰنِ فَقَدۡ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ
[ أَمْ تُرِيدُونَ أَنْ تَسْأَلُوا رَسُولَكُمْ كَمَا سُئِلَ مُوسَى مِنْ قَبْلُ ] یاخود ئایا ئه‌تانه‌وێ پرسیار له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن صلی الله علیه وسلم هه‌روه‌كو چۆن پێشتر پرسیارتان له‌ موسی صلی الله علیه وسلم كرد كه‌ داواتان لێی كرد كه‌ خوای گه‌وره‌مان نیشان بده‌ ئێستاش داوا له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كه‌ن صلی الله علیه وسلم ئه‌ڵێن: با خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ت هه‌موویان بێن و بیانبینین ئایا ئه‌تانه‌وێ ئاوا پرسیار بكه‌ن [ وَمَنْ يَتَبَدَّلِ الْكُفْرَ بِالْإِيمَانِ فَقَدْ ضَلَّ سَوَاءَ السَّبِيلِ (١٠٨) ] جا هه‌ر كه‌سێك واز له‌ ئیمان بهێنێ و بیگۆڕێته‌وه‌ به‌ كوفر ئه‌وه‌ به‌ڕاستی گومڕا بووه‌و له‌ ڕێگای ڕاست لایداوه‌
アラビア語 クルアーン注釈:
وَدَّ كَثِيرٞ مِّنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ لَوۡ يَرُدُّونَكُم مِّنۢ بَعۡدِ إِيمَٰنِكُمۡ كُفَّارًا حَسَدٗا مِّنۡ عِندِ أَنفُسِهِم مِّنۢ بَعۡدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلۡحَقُّۖ فَٱعۡفُواْ وَٱصۡفَحُواْ حَتَّىٰ يَأۡتِيَ ٱللَّهُ بِأَمۡرِهِۦٓۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
[ وَدَّ كَثِيرٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُمْ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّارًا ] زۆرێك له‌ ئه‌هلی كتاب له‌ جووله‌كه‌و گاور له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئیمانتان هێناوه‌ ئه‌یانه‌وێت پاشگه‌زتان بكه‌نه‌وه‌و هه‌ڵتانگه‌ڕێننه‌وه‌و كافر ببنه‌وه‌ [ حَسَدًا مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِهِمْ ] ئه‌میش له‌ حه‌سودی یه‌ حه‌سودیتان پێ ئه‌به‌ن كه‌ ئێوه‌ موسڵمانن و شوێن ئه‌و دینه‌ پاكه‌ كه‌وتوون، ئه‌وان شوێنی نه‌كه‌وتوونه‌ [ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْحَقُّ ] له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ حه‌قه‌كه‌یان بۆ ڕوون بوه‌وه‌و پێغه‌مبه‌ری خوایان صلی الله علیه وسلم ناسی [ فَاعْفُوا وَاصْفَحُوا حَتَّى يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تۆ لێیان ببووره‌و لێیان خۆشبه‌ تا خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی خۆیتان بۆ دێنێ به‌ ئه‌مر كردن به‌ كوشتن له‌ كاتی جه‌نگ و غه‌زاكان یاخود جزیه‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێنی یان ده‌ربكرێن [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٠٩) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌
アラビア語 クルアーン注釈:
وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَۚ وَمَا تُقَدِّمُواْ لِأَنفُسِكُم مِّنۡ خَيۡرٖ تَجِدُوهُ عِندَ ٱللَّهِۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ
[ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ ] ئێوه‌ نوێژه‌كانتان بكه‌ن و ئه‌نجامی بده‌ن و ڕای بگرن وه‌ زه‌كاتی ماڵتان بده‌ن [ وَمَا تُقَدِّمُوا لِأَنْفُسِكُمْ مِنْ خَيْرٍ تَجِدُوهُ عِنْدَ اللَّهِ ] وه‌ له‌ دونیادا هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی چاك پێشبخه‌ن و بینێرن بۆ قیامه‌تی خۆتان ئه‌وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت لای خوای گه‌وره‌ ئه‌جرو پاداشته‌كه‌ی ده‌بیننه‌وه‌ [ إِنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (١١٠) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زۆر بینایه‌ به‌هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن و هه‌مووی ئه‌بینێ
アラビア語 クルアーン注釈:
وَقَالُواْ لَن يَدۡخُلَ ٱلۡجَنَّةَ إِلَّا مَن كَانَ هُودًا أَوۡ نَصَٰرَىٰۗ تِلۡكَ أَمَانِيُّهُمۡۗ قُلۡ هَاتُواْ بُرۡهَٰنَكُمۡ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
[ وَقَالُوا لَنْ يَدْخُلَ الْجَنَّةَ إِلَّا مَنْ كَانَ هُودًا أَوْ نَصَارَى ] جووله‌كه‌ ئه‌یانووت: ئه‌وه‌ی جووله‌كه‌ نه‌بێ ناچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌، وه‌ گاوره‌كانیش ئه‌یانووت: ئه‌وه‌ی گاور نه‌بێ ناچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌، به‌هه‌شت تایبه‌ته‌ بۆ ئێمه‌ [ تِلْكَ أَمَانِيُّهُمْ ] ئه‌مه‌ هیواو ئومێدو ئاواتی ئه‌وانه‌ به‌ڵام [ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (١١١) ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ده‌ی ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن به‌ڵگه‌ و ده‌لیلی خۆتان بێنن له‌سه‌ر ئه‌م شته‌ كه‌ به‌هه‌شت تایبه‌ته‌ به‌ ئێوه‌ به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نیه‌
アラビア語 クルアーン注釈:
بَلَىٰۚ مَنۡ أَسۡلَمَ وَجۡهَهُۥ لِلَّهِ وَهُوَ مُحۡسِنٞ فَلَهُۥٓ أَجۡرُهُۥ عِندَ رَبِّهِۦ وَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ
[ بَلَى مَنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَلَهُ أَجْرُهُ عِنْدَ رَبِّهِ ] به‌ڵێ هه‌ر كه‌سێك خۆی ته‌سلیمی خوای گه‌وره‌ كردبێت و به‌ ئیخڵاص و دڵسۆزی و نیازپاكی كرده‌وه‌ی چاكی كردبێت وه‌ موافقی شه‌رع بێت و له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا بێت صلی الله علیه وسلم ئه‌وا خوای گه‌وره‌ لێی وه‌رده‌گرێت و قه‌بوڵی ده‌كات و ئه‌جرو پاداشتی لای خوای گه‌وره‌ هه‌یه‌ [ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ ] وه‌ كه‌ مردیشن هیچ ترسێكیان له‌سه‌ر نیه‌ بۆ داهاتوو [ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (١١٢) ] وه‌ خه‌فه‌تیش ناخۆن له‌ ڕابردوو له‌ دونیا چونكه‌ خوای گه‌وره‌ باشتریان پێ ده‌به‌خشێت
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 章: 雌牛章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

Salahuddin Abdulkarim

閉じる