クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (116) 章: 雌牛章
وَقَالُواْ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدٗاۗ سُبۡحَٰنَهُۥۖ بَل لَّهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ كُلّٞ لَّهُۥ قَٰنِتُونَ
[ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا ] جووله‌كه‌ وتیان: خوای گه‌وره‌ كوڕی هه‌یه‌ كه‌ وتیان: عوزێر كوڕی خوایه‌، وه‌ گاوره‌كان وتیان: خوای گه‌وره‌ كوڕی هه‌یه‌ كه‌ عیسی كوڕی خوایه‌، وه‌ عه‌ره‌به‌ كافره‌كان ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه‌ په‌نا به‌خوای گه‌وره‌ [ سُبْحَانَهُ ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره‌، خوای گه‌وره‌ زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ پێویستی به‌ مناڵ بێت [ بَلْ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] به‌ڵكو هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌ ته‌نانه‌ت عوزێرو عیسی و مه‌لائیكه‌تیش هه‌موویان عه‌بدی خوای گه‌وره‌ن [ كُلٌّ لَهُ قَانِتُونَ (١١٦) ] هه‌موویان عیباده‌ت بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن و ملكه‌چن بۆ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (116) 章: 雌牛章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる