Check out the new design

クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (178) 章: 雌牛章
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡقِصَاصُ فِي ٱلۡقَتۡلَىۖ ٱلۡحُرُّ بِٱلۡحُرِّ وَٱلۡعَبۡدُ بِٱلۡعَبۡدِ وَٱلۡأُنثَىٰ بِٱلۡأُنثَىٰۚ فَمَنۡ عُفِيَ لَهُۥ مِنۡ أَخِيهِ شَيۡءٞ فَٱتِّبَاعُۢ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَأَدَآءٌ إِلَيۡهِ بِإِحۡسَٰنٖۗ ذَٰلِكَ تَخۡفِيفٞ مِّن رَّبِّكُمۡ وَرَحۡمَةٞۗ فَمَنِ ٱعۡتَدَىٰ بَعۡدَ ذَٰلِكَ فَلَهُۥ عَذَابٌ أَلِيمٞ
{تۆڵەسەندنەوە لە كوشتندا} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى ] ئه‌ی باوه‌ڕداران خوای گه‌وره‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له‌ كوشتندا له‌سه‌رتان پێویست كردووه‌، كه‌سێك به‌ناحه‌ق كه‌سێك ئه‌كوژێ ئه‌بێ بكوژرێته‌وه‌ [ الْحُرُّ بِالْحُرِّ ] ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئازاده‌ ئازادی كوشتبوو ئازاده‌كه‌ ئه‌كوژرێته‌وه‌ [ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ ] كۆیله‌ به‌ كۆیله‌ [ وَالْأُنْثَى بِالْأُنْثَى ] وه‌ ئافره‌ت به‌ ئافره‌ت، وه‌ پیاویش ئافره‌ت بكوژێت ئه‌كوژرێته‌وه‌، چونكه‌ مه‌نسوخه‌ به‌[ النَّفْسُ بِالنَّفْسِ ] [ فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك له‌ بكوژه‌كه‌ خۆشبوو (كه‌ به‌ براكه‌ی ناوی بردووه‌ ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ تاوانی گه‌وره‌ مرۆڤـ كافر نابێت، موسڵمانێكی كوشتووه‌و خوای گه‌وره‌ بكوژه‌كه‌ به‌ برای كه‌سوكاری كوژراوه‌كه‌ ناوده‌بات) [ فَاتِّبَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ ] ئه‌وه‌ كه‌ داوای حه‌قه‌كه‌ی كرد با به‌چاكه‌ داوا بكات واته‌: ئه‌گه‌ر هاتوو دییه‌كه‌و خوێنه‌كه‌تان سه‌ند مۆڵه‌تی بده‌ن [ وَأَدَاءٌ إِلَيْهِ بِإِحْسَانٍ ] بكوژه‌كه‌یش با به‌جوانی پاره‌كه‌ بدات و موماته‌ڵه‌و فێڵ نه‌كات و دوای نه‌خات [ ذَلِكَ تَخْفِيفٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَرَحْمَةٌ ] سه‌ندنی خوێنه‌كه‌و نه‌كوشتنه‌وه‌ی بكوژه‌كه‌ ئاسانكاریه‌كه‌ له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ ئێوه‌ [ فَمَنِ اعْتَدَى بَعْدَ ذَلِكَ ] له‌ دوای ئه‌مه‌ هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی بكات واته‌: ئه‌گه‌ر به‌ پیاوكوژه‌كه‌ت وت لێت خۆشبووم به‌ڵام دوایی بڕۆی بیكوژیته‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌ستدرێژییه‌، یان پاره‌كه‌ت وه‌رگرت پاشان بیكوژیته‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌ستدرێژییه‌ [ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٧٨) ] ئه‌و كه‌سانه‌ سزای به‌ ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه‌
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (178) 章: 雌牛章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

Salahuddin Abdulkarim

閉じる