クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (207) 章: 雌牛章
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشۡرِي نَفۡسَهُ ٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِ ٱللَّهِۚ وَٱللَّهُ رَءُوفُۢ بِٱلۡعِبَادِ
[ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْرِي نَفْسَهُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ ] وه‌ له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ نه‌فسی خۆیان فرۆشتووه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (صوهه‌یبی رۆمی) دابه‌زی كه‌ كۆچی كرد بۆ مه‌دینه‌ كافران دوای كه‌وتن رێگری لی بكه‌ن وتی له‌ مه‌ككه‌ پاره‌م به‌جێهێشتووه‌ هه‌مووی بۆ ئێوه‌ ته‌نها رێگه‌م بده‌ن بگه‌م به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، (موسڵمانی راسته‌قینه‌ ده‌بێت به‌م شێوازه‌ راستگۆ بێت ته‌نانه‌ت كافرانیش باوه‌ڕیان پێی كرد كه‌ وتی پاره‌كه‌م له‌ فڵانه‌ شوێن داناوه‌ بڕۆن بیبه‌ن، ئه‌وانیش رێگه‌یان داو رۆیشت)، وه‌ كه‌ گه‌یشت به‌ مه‌دینه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئایه‌ته‌كه‌ی بۆ خوێنده‌وه‌و فه‌رمووی: ئه‌ی باوكی یه‌حیا كڕین و فرۆشتنه‌كه‌ت قازانجی كرد، وه‌ فه‌رمووی: (صوهه‌یب) قازانجی كرد (صوهه‌یب) قازانجی كرد [ وَاللَّهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ (٢٠٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ڕه‌ئفه‌ت و زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو میهره‌بانه‌
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (207) 章: 雌牛章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる