クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (237) 章: 雌牛章
وَإِن طَلَّقۡتُمُوهُنَّ مِن قَبۡلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ وَقَدۡ فَرَضۡتُمۡ لَهُنَّ فَرِيضَةٗ فَنِصۡفُ مَا فَرَضۡتُمۡ إِلَّآ أَن يَعۡفُونَ أَوۡ يَعۡفُوَاْ ٱلَّذِي بِيَدِهِۦ عُقۡدَةُ ٱلنِّكَاحِۚ وَأَن تَعۡفُوٓاْ أَقۡرَبُ لِلتَّقۡوَىٰۚ وَلَا تَنسَوُاْ ٱلۡفَضۡلَ بَيۡنَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ
{مارەیی ئافرەتی تەڵاقدراو پێش گواستنەوەی} [ وَإِنْ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِنْ قَبْلِ أَنْ تَمَسُّوهُنَّ وَقَدْ فَرَضْتُمْ لَهُنَّ فَرِيضَةً ] وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو خێزانه‌كانتان ته‌ڵاق دا پێش ئه‌وه‌ی كه‌ بیانگوازنه‌وه‌و جیماعیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن وه‌ ماره‌ییه‌كه‌تان دیاری كردبوو [ فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ ] ئه‌وه‌ ئه‌بێ نیوه‌ی ماره‌ییه‌كه‌یان بده‌نێ، كه‌سێك ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات پێش ئه‌وه‌ی بیگوازێته‌وه‌ ئه‌بێ نیوه‌ی ماره‌ییه‌كه‌ی بداتێ له‌ پێشه‌كی و پاشه‌كی [ إِلَّا أَنْ يَعْفُونَ ] ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌ته‌كه‌ وتی: هیچم ناوێ و به‌ دڵی خۆی و به‌ ڕه‌زامه‌ندی خۆی لێی خۆشبوو [ أَوْ يَعْفُوَ الَّذِي بِيَدِهِ عُقْدَةُ النِّكَاحِ ] یان ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه‌ كه‌ عه‌قدی ماره‌بڕین و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ده‌سته‌ له‌ ژنه‌كه‌ خۆشبوو وتی: ماره‌ییه‌كه‌ هه‌موویت ئه‌ده‌مێ ئه‌وه‌ ئاساییه‌ [ وَأَنْ تَعْفُوا أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى ] وه‌ ئه‌گه‌ر لێ بوورده‌بن به‌رامبه‌ر یه‌كتری ئه‌وه‌ نزیكتره‌ له‌ ته‌قواوه‌ [ وَلَا تَنْسَوُا الْفَضْلَ بَيْنَكُمْ ] وه‌ ئه‌و فه‌زڵ و چاكه‌یه‌ی كه‌ له‌ نێوانتاندا هه‌بووه‌ بیری مه‌كه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (٢٣٧) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زۆر بینایه‌ به‌ كرده‌وه‌كانی ئێوه‌
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (237) 章: 雌牛章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる