クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (2) 章: 御光章
ٱلزَّانِيَةُ وَٱلزَّانِي فَٱجۡلِدُواْ كُلَّ وَٰحِدٖ مِّنۡهُمَا مِاْئَةَ جَلۡدَةٖۖ وَلَا تَأۡخُذۡكُم بِهِمَا رَأۡفَةٞ فِي دِينِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمۡ تُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۖ وَلۡيَشۡهَدۡ عَذَابَهُمَا طَآئِفَةٞ مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
{سزای زیناكار پێش هاوسەرگیری} [ الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا مِائَةَ جَلْدَةٍ ] كچی زیناكار یان كوڕی زیناكار پێش ئه‌وه‌ی كه‌ زه‌واجێكی شه‌رعی بكه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ ویستی خۆیان زینایان كرد هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ سه‌د جه‌ڵده‌و قامچیان لێ بده‌ن، وه‌ له‌سوننه‌تیشدا هاتووه‌ بۆ ماوه‌ى ساڵێك له‌و شوێنه‌ دوریان بخه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر خۆیان دانیان پێدا نا، یان چوار شایه‌ت هه‌بوو، یان كچه‌كه‌ حه‌ملى هه‌بوو [ وَلَا تَأْخُذْكُمْ بِهِمَا رَأْفَةٌ فِي دِينِ اللَّهِ ] وه‌ به‌زه‌یشتان پیادا نه‌یه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدان و جێبه‌جێ كردنی ئه‌م سنووره‌ی خوای گه‌وره‌ (به‌زه‌یى وا له‌ حاكم نه‌كات ئه‌م حوكمه‌ى خواى گه‌وره‌ جێ به‌جێ نه‌كات) [ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئیمانتان به‌ خواو به‌ ڕۆژی دوایی هه‌یه‌ [ وَلْيَشْهَدْ عَذَابَهُمَا طَائِفَةٌ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (٢) ] وه‌ با كۆمه‌ڵێك له‌ باوه‌ڕدارانیش ئاماده‌ی ئه‌م سزایه‌ ببن وه‌ له‌ پێش چاوی خه‌ڵكی به‌ ئاشكرا جێبه‌جێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكى له‌و تاوانه‌ دوور بكه‌وێته‌وه‌ ( به‌ یه‌ك كه‌س و سه‌روتر ده‌وترێت: طَائِفَة).
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (2) 章: 御光章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる