クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (63) 章: 御光章
لَّا تَجۡعَلُواْ دُعَآءَ ٱلرَّسُولِ بَيۡنَكُمۡ كَدُعَآءِ بَعۡضِكُم بَعۡضٗاۚ قَدۡ يَعۡلَمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ يَتَسَلَّلُونَ مِنكُمۡ لِوَاذٗاۚ فَلۡيَحۡذَرِ ٱلَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنۡ أَمۡرِهِۦٓ أَن تُصِيبَهُمۡ فِتۡنَةٌ أَوۡ يُصِيبَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ
{ترسناكی سەرپێچی كردنی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - } [ لَا تَجْعَلُوا دُعَاءَ الرَّسُولِ بَيْنَكُمْ كَدُعَاءِ بَعْضِكُمْ بَعْضًا ]چۆن له‌ نێوان خۆتاندا هه‌ندێكتان به‌ ناوى خۆتانه‌وه‌بانگی هه‌ندێكتان ئه‌كه‌ن به‌و شێوازه‌بانگی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - مه‌كه‌ن به‌ناوی خۆیه‌وه‌و بڵێن: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم -،به‌ڵكو به‌ ئه‌ده‌ب و رێزو به‌گه‌وره‌زانینه‌وه‌ بڵێن: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -، یاخود پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - تووڕه‌ مه‌كه‌ن با دوعاتان لێ نه‌كات چونكه‌ دوعای پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - قه‌بووڵه‌و وه‌كو دوعای ئێوه‌ نیه‌ كه‌ هه‌ندێكتان له‌ هه‌ندێكتانی بكه‌ن [ قَدْ يَعْلَمُ اللَّهُ الَّذِينَ يَتَسَلَّلُونَ مِنْكُمْ لِوَاذًا ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ئاگاى له‌و مونافیقانه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌چنه‌ په‌نایه‌ك و خۆیان ئه‌دزنه‌وه‌و خۆیان ده‌شارنه‌وه‌و له‌ جیهاد كردن و نوێژى جومعه‌و جه‌ماعه‌ت [ فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌رپێچی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌كه‌ن با ئاگادار بن [ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی بێ فه‌رمانی كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - تووشی فیتنه‌ ئه‌بن، فیتنه‌ش بریتیه‌ له‌ شیرك و كوفرو نیفاق و بیدعه‌و گومڕایی [ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٦٣) ] یاخود تووشی سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار ئه‌بن كه‌ له‌ دونیادا خوای گه‌وره‌ تووشی كوشتن و گرانی و به‌ند كردن و له‌ناو چوونیان ئه‌كات، (ئه‌م سزایانه‌ هه‌مووى به‌ هۆى بێ فه‌رمانى كردنى پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ - صلی الله علیه وسلم -).
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (63) 章: 御光章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる