クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (59) 章: 識別章
ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰ عَلَى ٱلۡعَرۡشِۖ ٱلرَّحۡمَٰنُ فَسۡـَٔلۡ بِهِۦ خَبِيرٗا
{خوای گەورە لەسەر عەرشی پیرۆزە} [ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ] ئه‌و خوایه‌ی كه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیاندایه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستی كردووه‌ [ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ ] پاشان په‌روه‌ردگار به‌رزو بڵند بوه‌وه‌ بۆ سه‌ر عه‌رشی پیرۆزی خۆی به‌رز بوونه‌وه‌یه‌ك كه‌ شایه‌ن و شیاو و گونجاو بێت به‌ گه‌وره‌یی و مه‌زنی خوای گه‌وره‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی هیچ له‌ دروستكراوه‌كانی ناچێت، وه‌ چۆنێتییه‌كه‌شی خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێت كه‌س نایزانێت، پرسیارى (الإستواء) له‌ ئیمامى (مالیك) كرا فه‌رمووى: (الإستواء غير مجهول، والكيف غير معقول، والإيمان به واجب، والسؤال عنه بدعة) واته‌: ئیستوا زانراوه‌، چونكه‌ له‌قورئاندا باسكراوه‌، وه‌ چۆنێتییه‌كه‌ى نه‌زانراوه‌، چونكه‌ باس نه‌كراوه‌، وه‌ ئیمان هێنان پێى واجبه‌، چونكه‌ ئایه‌تى قورئانى پیرۆزه‌، وه‌ پرسیار كردن له‌ چۆنێتى به‌رز بوونه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ بۆ سه‌ر عه‌رشى پیرۆزى بیدعه‌یه‌، چونكه‌ هاوه‌ڵان ئه‌و پرسیاره‌یان له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كردووه‌، وه‌ چواندنى به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى دروستكراوه‌كان كوفره‌، چونكه‌ ته‌شبیهـ كردنى خواى گه‌وره‌ى خالقه‌ به‌ مه‌خلوقى دروستكراوى لاواز، وه‌ گۆڕینى ماناكه‌ى حه‌رامه‌، چونكه‌ مه‌به‌ست پێى نیه‌و هه‌ڵه‌یه‌، وه‌كو گۆڕینى بۆ (استولى) كه‌ به‌ ماناى زاڵ بوون و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن دێت هه‌ڵه‌یه‌، كه‌ به‌ گوێره‌ى ئه‌م ته‌ئویله‌ فاسیده‌ ده‌بێت پێش خواى گه‌وره‌ كه‌سێكى تر ده‌ستى به‌سه‌ر عه‌رشدا گرتبێت، كه‌ مرۆڤى ژیر قسه‌ى واناكات، (ابن القیم) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م لامه‌ى كه‌ زیادى ده‌كه‌ن و (استوى) ده‌كه‌ن به‌ (استولى) چه‌ند له‌و (نونه‌) ده‌چێت كه‌ به‌نو ئیسرائیل زیادیان كرد كه‌ خواى گه‌وره‌ پێى فه‌رموون: بڵێن: (حطة) ئه‌وان وتیان: (حنطة) وه‌ خواى گه‌وره‌ غه‌زه‌بى لێگرتن، ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه‌ سیفاتى خواى گه‌وره‌ ته‌ئویل ده‌كه‌ن و ماناكه‌ى ده‌گۆڕن با له‌ خواى گه‌وره‌ بترسن نه‌ك وه‌ك به‌نو ئیسرائیل خواى گه‌وره‌ غه‌زه‌بیان لێ بگرێت [ الرَّحْمَنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيرًا (٥٩) ] تۆ له‌م شته‌ پرسیار له‌ خوایه‌ك بكه‌ كه‌ زۆر زانایه‌و زانیاریه‌كى زۆر وردى هه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌یه.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (59) 章: 識別章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる