クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (18) 章: 物語章
فَأَصۡبَحَ فِي ٱلۡمَدِينَةِ خَآئِفٗا يَتَرَقَّبُ فَإِذَا ٱلَّذِي ٱسۡتَنصَرَهُۥ بِٱلۡأَمۡسِ يَسۡتَصۡرِخُهُۥۚ قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰٓ إِنَّكَ لَغَوِيّٞ مُّبِينٞ
[ فَأَصْبَحَ فِي الْمَدِينَةِ خَائِفًا يَتَرَقَّبُ ] له‌ كاتی به‌یانیدا هاته‌ ناو شاره‌وه‌ به‌ڵام ئه‌ترسا وه‌ چاوى ئه‌گێڕاو چاودێری ئه‌كردو ئاوڕى ده‌دایه‌وه‌ (ئه‌مه‌ ترسێكی سروشتیه‌و ئاساییه‌و تاوان نیه‌، له‌ دوژمن ئه‌ترسا نه‌وه‌كو تۆڵه‌ی لێ بسه‌ننه‌وه‌) [ فَإِذَا الَّذِي اسْتَنْصَرَهُ بِالْأَمْسِ يَسْتَصْرِخُهُ ] هه‌ر ئه‌و پیاوه‌ به‌نی ئیسرائیلییه‌ی كه‌ دوێنێ داوای سه‌رخستنی له‌ موسا - صلی الله علیه وسلم - كرد دیسانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تری (قيبطي)دا شه‌ڕێتی كه‌ ئه‌و (قيبطي)يه دیسان ئه‌یه‌وێ بێگارى پێ بكات و به‌ زۆر ئیشی پێ بكات و پاره‌ی پێ نه‌دات و زوڵمی لێ بكات، دیسان هاواری كردو داوای فریاكه‌وتنی له‌ موسا - صلی الله علیه وسلم - كردو وتی: ئه‌ی موسى فریام بكه‌وه‌و سه‌رمبخه‌ به‌سه‌ر ئه‌م (قيبطي)يهدا [ قَالَ لَهُ مُوسَى إِنَّكَ لَغَوِيٌّ مُبِينٌ (١٨) ] موسى - صلی الله علیه وسلم - كه‌ بینی هه‌مان پیاوه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ دوێنێ كه‌سێكی كوشت، وتی: به‌ڕاستی تۆ كه‌سێكی زۆر گومڕایت و خراپه‌ت ئاشكرایه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوویته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ من دوێنێ كه‌سێك بكوژم، ئێستاش ئه‌ته‌وێ بێم كه‌سێكی تر بكوژم.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (18) 章: 物語章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる