クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (29) 章: 物語章
۞ فَلَمَّا قَضَىٰ مُوسَى ٱلۡأَجَلَ وَسَارَ بِأَهۡلِهِۦٓ ءَانَسَ مِن جَانِبِ ٱلطُّورِ نَارٗاۖ قَالَ لِأَهۡلِهِ ٱمۡكُثُوٓاْ إِنِّيٓ ءَانَسۡتُ نَارٗا لَّعَلِّيٓ ءَاتِيكُم مِّنۡهَا بِخَبَرٍ أَوۡ جَذۡوَةٖ مِّنَ ٱلنَّارِ لَعَلَّكُمۡ تَصۡطَلُونَ
{موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ميسر} [ فَلَمَّا قَضَى مُوسَى الْأَجَلَ ] كاتێك كه‌ موسى ماوه‌كه‌ی ته‌واو كرد، ده‌ ساڵی ڕێكی ته‌واو كردووه‌ نه‌ك هه‌شته‌كه‌ وه‌كو له‌ (بوخاری)دا هاتووه‌ [ وَسَارَ بِأَهْلِهِ ] وه‌ تامه‌زرۆى وڵات و كه‌سوكارى بوو، ویستى به‌ نهێنى بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ میصر، وه‌ هه‌ندێك مه‌ڕیشى پێ بوو كه‌ غه‌زورى پێیدا بوو هێنایه‌وه‌ بۆ میصر، وه‌ خێزانه‌كه‌یشى پێبوو له‌شه‌وێكى زستانى ساردى باراناوى تاریكدا، چه‌ندێك هه‌وڵى ده‌دا ئاگرى بۆ ناكرایه‌وه‌ [ آنَسَ مِنْ جَانِبِ الطُّورِ نَارًا ] پێشتریش له‌ سووره‌تی (طه) باس كرا له‌لای كێوی (طور)ه‌وه‌ له‌ دووره‌وه‌ ئاگرێكی بینی [ قَالَ لِأَهْلِهِ امْكُثُوا ] به‌ خێزانه‌كه‌ی وت ئێوه‌ لێره‌ بمێننه‌وه‌ [ إِنِّي آنَسْتُ نَارًا ] به‌ دڵنیایى من ئاگرێكم بینیوه‌ [ لَعَلِّي آتِيكُمْ مِنْهَا بِخَبَرٍ ] ئه‌چمه‌ سه‌ر ئه‌و ئاگره‌ به‌ڵكو ئه‌گه‌ر كه‌سێكی لێ بوو هه‌واڵێكتان بۆ بێنمه‌وه‌، چونكه‌ رێگایان ون كردبوو [ أَوْ جَذْوَةٍ مِنَ النَّارِ ] یاخود پشكۆیه‌ك له‌ ئاگره‌كه‌ دێنم [ لَعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ (٢٩) ] به‌ڵكو ئاگری پێ بكه‌ینه‌وه‌و خۆمانی پێ گه‌رم بكه‌ینه‌وه‌.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (29) 章: 物語章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる