クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (50) 章: 蜘蛛章
وَقَالُواْ لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡهِ ءَايَٰتٞ مِّن رَّبِّهِۦۚ قُلۡ إِنَّمَا ٱلۡأٓيَٰتُ عِندَ ٱللَّهِ وَإِنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٞ مُّبِينٌ
[ وَقَالُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ آيَاتٌ مِنْ رَبِّهِ ] وە كافران ئەیانووت: باشە بۆچی هەندێك موعجیزە لەلایەن خواى گەورەوە بۆ سەر پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دانابەزێ وەكو بۆ موساو عیساو ساڵح و ئەوانە دابەزی [ قُلْ إِنَّمَا الْآيَاتُ عِنْدَ اللَّهِ ] ئەی مـحـمد صلى الله علیه وسلم تۆ بڵێ: موعجیزە هەمووی بەدەست خوایە و لای خوای گەورەیە كە ویستی لێ بێت و ئێوە ئیمان بێنن ئەو كاتە دایئەبەزێنێت و ئەمە بۆ خواى گەورە زۆر ئاسانە، بەڵام خواى گەورە دەزانێت كە ئێوە تەنها بۆ عینادیتانە بۆیە وەڵامتان ناداتەوە [ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُبِينٌ (٥٠) ] وە من تەنها ترسێنەرێكی زۆر ئاشكرام و ئاگادارتان ئەكەمەوە .
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (50) 章: 蜘蛛章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる