クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (55) 章: イムラ―ン家章
إِذۡ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَىٰٓ إِنِّي مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ وَمُطَهِّرُكَ مِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَجَاعِلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوكَ فَوۡقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِۖ ثُمَّ إِلَيَّ مَرۡجِعُكُمۡ فَأَحۡكُمُ بَيۡنَكُمۡ فِيمَا كُنتُمۡ فِيهِ تَخۡتَلِفُونَ
{خوای گەورە عیسا - صلی الله علیه وسلم - بەرز دەكاتەوە بۆ ئاسمان} [ إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى إِنِّي مُتَوَفِّيكَ ] كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی عیسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌تخه‌وێنم، وفاة لێره‌ به‌ ماناى خه‌وتن دێت نه‌ك مردن وه‌كو خواى گه‌وره‌ له‌ ئایه‌تى تر ده‌فه‌رمێت: [ وَهُوَ الَّذِي يَتَوَفَّكُمْ بِالَّيْلِ ] واته‌: خواى گه‌وره‌ به‌شه‌و ده‌تانخه‌وێنێت نه‌ك ده‌تانمرێنێت، وه‌له‌ دوعاى له‌ خه‌وهه‌ستان سوننه‌ته‌ بڵێیت: (الحَمْدُ للهِ الذي أحيانا بَعدَ ما أماتَنا وإليه النُّشُور) واته‌: حه‌مدو سوپاش بۆ ئه‌و خوایه‌ى كه‌ به‌خه‌به‌رى هێناین پاش ئه‌وه‌ى خه‌واندمانى وه‌گه‌ڕانه‌وه‌یش هه‌ر بۆ لاى ئه‌وه‌ [ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ ] وه‌ به‌رزت ئه‌كه‌مه‌وه‌ بۆ لای خۆم بۆ ئاسمان، یان پاش و پێش له‌ ئایه‌ته‌كه‌ هه‌یه‌، واته‌: به‌رزت ده‌كه‌مه‌وه‌ بۆ لاى خۆم پاشان ده‌تمرێنم [ وَمُطَهِّرُكَ مِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا ] وه‌ به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ت پاكت ئه‌كه‌مه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌لای ئه‌م كافرانه‌ بیت [ وَجَاعِلُ الَّذِينَ اتَّبَعُوكَ فَوْقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ شوێن تۆ كه‌وتوونه‌ موسڵمانان ئه‌بێ به‌رز بن و له‌سه‌رووی كافرانه‌وه‌ ده‌بن تا ڕۆژی قیامه‌ت [ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأَحْكُمُ بَيْنَكُمْ فِيمَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ (٥٥) ] پاشان له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خۆمه‌و خۆم بڕیار له‌ نێوانتاندا ئه‌ده‌م له‌و ئیختیلاف و جیاوازیه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ كافراندا هه‌تانبووه‌.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (55) 章: イムラ―ン家章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる