クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (60) 章: 集団章
وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ تَرَى ٱلَّذِينَ كَذَبُواْ عَلَى ٱللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسۡوَدَّةٌۚ أَلَيۡسَ فِي جَهَنَّمَ مَثۡوٗى لِّلۡمُتَكَبِّرِينَ
{كافران و بیدعه‌چیان له‌ رۆژى قیامه‌ت روویان ره‌ش ده‌بێت} [ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُمْ مُسْوَدَّةٌ ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه‌ درۆیان بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵبه‌ستووه‌و شه‌ریكیان بۆ خواى گه‌وره‌ داناوه‌و به‌ناوی خوای گه‌وره‌و به‌ناوی دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌یان كردووه‌ ده‌بینیت ڕوویان ڕه‌شه‌، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌هلى بیده‌ع و ناكۆكى و جیاوازى و پارچه‌ پارچه‌یی روویان ره‌ش ده‌بێت، وه‌ ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌یش روویان سپى ده‌بێت) [ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِلْمُتَكَبِّرِينَ (٦٠) ] ئایا له‌ جه‌هه‌ننه‌مدا شوێنی مانه‌وه‌ نیه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ خۆبه‌گه‌وره‌زان و لووتبه‌رزانه‌ كه‌ خۆیان به‌گه‌وره‌ ئه‌زانی له‌ ئاست گوێڕایه‌ڵى و عیباده‌تی خوا؟ (واته‌: به‌ دڵنیایى دۆزه‌خ شوێنى مانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌یه‌).
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (60) 章: 集団章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる