クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (68) 章: 集団章
وَنُفِخَ فِي ٱلصُّورِ فَصَعِقَ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ إِلَّا مَن شَآءَ ٱللَّهُۖ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخۡرَىٰ فَإِذَا هُمۡ قِيَامٞ يَنظُرُونَ
[ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَصَعِقَ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ ] وه‌ فوو ئه‌كرێ به‌ كه‌ڕه‌ناو شه‌یپوردا له‌لایه‌ن ئیسرافیله‌وه‌ كه‌ فوو كردنی یه‌كه‌مه‌و هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ هه‌ر هه‌مووی ئه‌مرێت و تیا ئه‌چێت [ إِلَّا مَنْ شَاءَ اللَّهُ ] ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت، كه‌ وتراوه‌: ئیسرافیل خۆیه‌تی وه‌ دواتر خۆیشی ئه‌مرێت، یان فریشته‌ى گیانكێشانه‌، یان هه‌ڵگرانى عه‌رشى پیرۆزى خواى گه‌وره‌ن، یان شه‌هیده‌كانن، یان موسا پێغه‌مبه‌ره‌ -صلی الله علیه وسلم - [ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَى فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنْظُرُونَ (٦٨) ] پاشان دووه‌مجار فووی پیا ئه‌كاته‌وه‌ خه‌ڵكی هه‌ر هه‌مووی هه‌ڵئه‌ستن و له‌ گۆڕه‌كانیان ده‌رئه‌چن وه‌ ته‌ماشا ئه‌كه‌ن، (نێوانى هه‌ردوو فوو كردنه‌كه‌ چل ساڵه‌).
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (68) 章: 集団章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる