クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (74) 章: 集団章
وَقَالُواْ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي صَدَقَنَا وَعۡدَهُۥ وَأَوۡرَثَنَا ٱلۡأَرۡضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ ٱلۡجَنَّةِ حَيۡثُ نَشَآءُۖ فَنِعۡمَ أَجۡرُ ٱلۡعَٰمِلِينَ
[ وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي صَدَقَنَا وَعْدَهُ ] وه‌ ئه‌مانیش ئه‌ڵێن: حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ خوای گه‌وره‌ كه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی پێی دابووین له‌سه‌ر زمانى پێغه‌مبه‌ران به‌ڵێنه‌كه‌ی برده‌ سه‌رو به‌ڵێنێكی ڕاست بوو [ وَأَوْرَثَنَا الْأَرْضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ الْجَنَّةِ حَيْثُ نَشَاءُ ] وه‌ ئێمه‌ی كرد به‌ میراتگری زه‌وی به‌هه‌شت كه‌ تیایدا نیشته‌جێ ئه‌بین چۆنمان ویست لێ بێت و بۆ هه‌ر شوێنێكى ویستمان لێ بێت، (خۆڵى زه‌وى به‌هه‌شت میسكه‌) [ فَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ (٧٤) ] وه‌ به‌ڕاستی ئه‌مه‌ باشترین پاداشته‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (74) 章: 集団章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる