クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (122) 章: 婦人章
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَنُدۡخِلُهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۖ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٗاۚ وَمَنۡ أَصۡدَقُ مِنَ ٱللَّهِ قِيلٗا
[ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌ وه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] ئه‌مانه‌ ئه‌خه‌ینه‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ باخ و باخاتێك كه‌ جۆگه‌له‌ ئاو به‌ژێریدا ئه‌ڕوات و به‌هه‌میشه‌یی و به‌نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ [ وَعْدَ اللَّهِ حَقًّا ] ئه‌مه‌ به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌یه‌ به‌ڵێنێكی ڕاستگۆیانه‌و حه‌قه‌ وه‌كو به‌ڵێنه‌كانی شه‌یتان نیه‌ [ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّهِ قِيلًا (١٢٢) ] وه‌ كێ هه‌یه‌ وته‌ی ڕاستگۆتر بێ له‌ وته‌ی خوای گه‌وره‌، واته‌: هیچ كه‌سێك نیه‌.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (122) 章: 婦人章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる