クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (148) 章: 婦人章
۞ لَّا يُحِبُّ ٱللَّهُ ٱلۡجَهۡرَ بِٱلسُّوٓءِ مِنَ ٱلۡقَوۡلِ إِلَّا مَن ظُلِمَۚ وَكَانَ ٱللَّهُ سَمِيعًا عَلِيمًا
[ لَا يُحِبُّ اللَّهُ الْجَهْرَ بِالسُّوءِ مِنَ الْقَوْلِ إِلَّا مَنْ ظُلِمَ ] خوای گه‌وره‌ به‌ئاشكرا قسه‌ی خراپی پێ خۆش نیه‌و خۆشی ناوێ وه‌كو جوێندان و تانه‌و ته‌شه‌ردان ئیلا ئه‌گه‌ر كه‌سێك سته‌می لێ كرابێ ئه‌وه‌ دروسته‌ لای حاكم بڵێ: فڵانه‌ كه‌س سته‌می لێ كردووم و حاڵی خۆی باس بكات گوناهبار نابێ، یاخود خواى گه‌وره‌ پێى خۆش نیه‌ كه‌س دوعا له‌ كه‌س بكات، مه‌گه‌ر كه‌سێك سته‌مى لێ كرابێت ئه‌ویش بڵێت خوایه‌ حه‌قمى لێ بسه‌نیت، وه‌ ئه‌گه‌ر ئارام بگرێت باشتره‌، یاخود وتراوه‌ مه‌به‌ست پێى كه‌سێكه‌ میواندارى نه‌كرێت و باسى بكات [ وَكَانَ اللَّهُ سَمِيعًا عَلِيمًا (١٤٨) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو زانایه‌.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (148) 章: 婦人章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる