クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (163) 章: 婦人章
۞ إِنَّآ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ كَمَآ أَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ نُوحٖ وَٱلنَّبِيِّـۧنَ مِنۢ بَعۡدِهِۦۚ وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَإِسۡمَٰعِيلَ وَإِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ وَٱلۡأَسۡبَاطِ وَعِيسَىٰ وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَٰرُونَ وَسُلَيۡمَٰنَۚ وَءَاتَيۡنَا دَاوُۥدَ زَبُورٗا
[ إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِنْ بَعْدِهِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئێمه‌ وه‌حیمان بۆ تۆ ناردووه‌ هه‌روه‌كو چۆن وه‌حیمان بۆ نوح و بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كانی دوای نوحیش ناردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نوح یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر بوو بۆیه‌ باسی ده‌كات و پێغه‌مبه‌رانی تر له‌دوای ئه‌و باس ده‌كات وه‌ له‌ له‌ فه‌رمووده‌ی شه‌فاعه‌تدا هاتووه‌ كه‌ نوح یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر بووه‌ خوای گه‌وره‌ ناردوویه‌تی [ وَأَوْحَيْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَعِيسَى وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ ] وه‌ وه‌حیمان بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و هۆزه‌كانی تر له‌ نه‌وه‌ی یه‌عقوب پێغه‌مبه‌ر له‌ پێغه‌مبه‌رانیان وه‌ بۆ عیسى و ئه‌یوب و یونس و هارون و سوله‌یمان ناردووه‌ [ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا (١٦٣) ] وه‌ زه‌بوریشمان به‌ داود پێغه‌مبه‌ر به‌خشیوه‌- صلى الله عليه وسلم - كه‌ ئیمامی (قورتوبی) ده‌فه‌رمووێ: (سه‌دو په‌نجا) سووره‌ت بووه‌ حوكم و حه‌ڵاڵ و حه‌ڕامی تیا نه‌بووه‌ به‌ڵكو هه‌مووی په‌ندو ئامۆژگاری بووه‌ (صه‌ڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر هه‌موویان بێت).
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (163) 章: 婦人章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる