クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (29) 章: 婦人章
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَأۡكُلُوٓاْ أَمۡوَٰلَكُم بَيۡنَكُم بِٱلۡبَٰطِلِ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَٰرَةً عَن تَرَاضٖ مِّنكُمۡۚ وَلَا تَقۡتُلُوٓاْ أَنفُسَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُمۡ رَحِيمٗا
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ ماڵی خۆتان له‌نێوان یه‌كتریدا به‌ باتڵ و به‌حه‌رام مه‌خۆن وه‌كو ڕه‌شوه‌و به‌رتیل و پاره‌ی فاڵچێتی و پاره‌ی زیناو قومارو ریباو هه‌ر شتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردبێ [ إِلَّا أَنْ تَكُونَ تِجَارَةً عَنْ تَرَاضٍ مِنْكُمْ ] ئیلا ئه‌گه‌ر بازرگانیه‌ك بێت به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا كڕیارو فرۆشیار، وه‌ غه‌ش و فێڵ و نادیاری تیا نه‌بێت [ وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ ] وه‌ ئێوه‌ خۆتان مه‌كوژن چونكه‌ به‌هه‌ر شتێك خۆتان بكوژن له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خدا به‌و شته‌ سزا ده‌درێن، یاخود هه‌ندێكتان هه‌ندێكتان مه‌كوژن كه‌ هه‌ر كه‌سێكت كوشت وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ خۆتت كوشتبێ [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا (٢٩) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌ به‌رامبه‌ر ئێوه‌.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (29) 章: 婦人章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる