クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (10) 章: 煙霧章
فَٱرۡتَقِبۡ يَوۡمَ تَأۡتِي ٱلسَّمَآءُ بِدُخَانٖ مُّبِينٖ
[ فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُبِينٍ (١٠) ] قوڕه‌یش كه‌ وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلی الله علیه وسلم - نه‌دایه‌وه‌و سه‌رپێچیان كردو موسڵمان نه‌بوون، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دوعای لێكردن به‌ وشكه‌ساڵی و بێبارانی، ئه‌وانیش توشی گرانی و نه‌بوونی و برسێتی بوون تا له‌ برسا ئێسقان و مرداره‌وه‌ بوویان خوارد، چاوه‌ڕوانی باران بوون و ته‌ماشای ئاسمانیان ده‌كرد له‌ ماندوو بووندا ته‌نها هاوشێوه‌ی دووكه‌ڵیان ده‌بینی و نێوان زه‌وی و ئاسمان ببوو به‌ دووكه‌ڵ، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - چاوه‌ڕێ به‌ ڕۆژێك كه‌ ئاسمان دووكه‌ڵێكی ئاشكرا ده‌كات و دێنێت كه‌ هه‌موو كه‌س ده‌یبینێت، كه‌ له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - ڕوویداوه‌، وه‌ یه‌كێكیشه‌ له‌ نیشانه‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت كه‌ قیامه‌ت نایات تا ئه‌و دووكه‌ڵه‌ نه‌یات.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (10) 章: 煙霧章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる