クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (35) 章: 砂丘章
فَٱصۡبِرۡ كَمَا صَبَرَ أُوْلُواْ ٱلۡعَزۡمِ مِنَ ٱلرُّسُلِ وَلَا تَسۡتَعۡجِل لَّهُمۡۚ كَأَنَّهُمۡ يَوۡمَ يَرَوۡنَ مَا يُوعَدُونَ لَمۡ يَلۡبَثُوٓاْ إِلَّا سَاعَةٗ مِّن نَّهَارِۭۚ بَلَٰغٞۚ فَهَلۡ يُهۡلَكُ إِلَّا ٱلۡقَوۡمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ
[ فَاصْبِرْ كَمَا صَبَرَ أُولُو الْعَزْمِ مِنَ الرُّسُلِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئارام بگره‌ هه‌روه‌كو چۆن پێغه‌مبه‌رانی (ئولول عه‌زم) كه‌ خاوه‌نی عه‌زیمه‌ت و دامه‌زراوی بوونه‌ ئارامیان گرتووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئازاری قه‌ومه‌كانیان كه‌ (نوح و ئیبراهیم و موسا و عیسا و محمد) بوونه‌ (سه‌ڵات و سه‌لامی خوایان لێ بێت) [ وَلَا تَسْتَعْجِلْ لَهُمْ ] وه‌ په‌له‌ی سزا مه‌كه‌ سزایان بۆ داببه‌زێ [ كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَ مَا يُوعَدُونَ ] ڕۆژێك كه‌ به‌ چاوی خۆیان سزای خوای گه‌وره‌ ده‌بینن كه‌ له‌ دونیا هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كرا بوو پێی [ لَمْ يَلْبَثُوا إِلَّا سَاعَةً مِنْ نَهَارٍ ] وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ له‌ دونیادا نه‌ژیابێتن ته‌نها چه‌ند كاتێك له‌ ڕۆژدا [ بَلَاغٌ ] ئه‌م قورئانه‌ی كه‌ تۆ ئامۆژگاریانی پێ ئه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندنێكه‌ تا عوزریان نه‌مێنێ له‌ قیامه‌ت [ فَهَلْ يُهْلَكُ إِلَّا الْقَوْمُ الْفَاسِقُونَ (٣٥) ] وه‌ هیچ كه‌سێك له‌ناو ناچێ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێ كه‌ له‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ ده‌رچوونه‌، والله أعلم.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (35) 章: 砂丘章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる