クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (11) 章: 部屋章
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا يَسۡخَرۡ قَوۡمٞ مِّن قَوۡمٍ عَسَىٰٓ أَن يَكُونُواْ خَيۡرٗا مِّنۡهُمۡ وَلَا نِسَآءٞ مِّن نِّسَآءٍ عَسَىٰٓ أَن يَكُنَّ خَيۡرٗا مِّنۡهُنَّۖ وَلَا تَلۡمِزُوٓاْ أَنفُسَكُمۡ وَلَا تَنَابَزُواْ بِٱلۡأَلۡقَٰبِۖ بِئۡسَ ٱلِٱسۡمُ ٱلۡفُسُوقُ بَعۡدَ ٱلۡإِيمَٰنِۚ وَمَن لَّمۡ يَتُبۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ
{گاڵته‌ به‌ یه‌كترى مه‌كه‌ن} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَسْخَرْ قَوْمٌ مِنْ قَوْمٍ عَسَى أَنْ يَكُونُوا خَيْرًا مِنْهُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران با كه‌سانێك گاڵته‌ به‌ كه‌سانێكی تر نه‌كه‌ن له‌وانه‌یه‌ گاڵته‌پێكراوه‌كه‌ لای خوای گه‌وره‌ له‌وه‌ باشتر بێ كه‌ گاڵته‌ی پێ ئه‌كات [ وَلَا نِسَاءٌ مِنْ نِسَاءٍ عَسَى أَنْ يَكُنَّ خَيْرًا مِنْهُنَّ ] وه‌ با ئافره‌تانیش گاڵته‌ نه‌كه‌ن به‌ ئافره‌تانێكی تر له‌وانه‌یه‌ ئافره‌ته‌ گاڵته‌پێكراوه‌كان لای خوای گه‌وره‌ باشتر بن له‌وانه‌ی كه‌ گاڵته‌یان پێ ئه‌كه‌ن {تانه‌وته‌شه‌ر له‌ یه‌كترى مه‌ده‌ن} [ وَلَا تَلْمِزُوا أَنْفُسَكُمْ ] وه‌ تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ خۆتان مه‌ده‌ن، واته‌: تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ یه‌كتری مه‌ده‌ن، (چونكه‌ ئه‌گه‌ر تانه‌و ته‌شه‌رت له‌ خه‌ڵكیدا وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ تانه‌و ته‌شه‌رت له‌ خۆت دابێت و ته‌نها خۆت زه‌ره‌رمه‌ند و تاوانبار ده‌بیت) {ناو و ناتۆره‌ى ناشیرین له‌ یه‌كتر مه‌نێن} [ وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ ] وه‌ ناو و ناتۆره‌ی ناشیرین له‌ یه‌كتری مه‌نێن، (ابو جبيرة بن الضحاك) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌رباره‌ى ئێمه‌ى (به‌نى سه‌لیمه‌) دابه‌زى، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هاته‌ مه‌دینه‌ هیچ پیاوێك له‌ ئێمه‌ نه‌بوو ئیلا دوو سێ ناوى هه‌بوو، كه‌ به‌و ناوانه‌ بانگ بكرایه‌ پێى ناخۆش بوو، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند [ بِئْسَ الِاسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِيمَانِ ] له‌ دوای ئیمان هێنان خراپترین ناو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناو و ناتۆره‌ی خراپ له‌ یه‌كتری بنێن وه‌ ئه‌وه‌ فیسق و له‌ ڕێ ده‌رچوونه‌ [ وَمَنْ لَمْ يَتُبْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (١١) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش ته‌وبه‌ نه‌كات ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ سته‌مكارن.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (11) 章: 部屋章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる