クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (32) 章: 食卓章
مِنۡ أَجۡلِ ذَٰلِكَ كَتَبۡنَا عَلَىٰ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ أَنَّهُۥ مَن قَتَلَ نَفۡسَۢا بِغَيۡرِ نَفۡسٍ أَوۡ فَسَادٖ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ ٱلنَّاسَ جَمِيعٗا وَمَنۡ أَحۡيَاهَا فَكَأَنَّمَآ أَحۡيَا ٱلنَّاسَ جَمِيعٗاۚ وَلَقَدۡ جَآءَتۡهُمۡ رُسُلُنَا بِٱلۡبَيِّنَٰتِ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرٗا مِّنۡهُم بَعۡدَ ذَٰلِكَ فِي ٱلۡأَرۡضِ لَمُسۡرِفُونَ
[ مِنْ أَجْلِ ذَلِكَ كَتَبْنَا عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ مَنْ قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ ] له‌ پێناو ئه‌م كوشتنه‌دا كه‌ یه‌كه‌م كوشتن بوو له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ڕوویدا، وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م خوێن له‌ناو ئه‌واندا ڕژا، وه‌ ئه‌وان زیاتر خوێنڕێژی له‌ناویاندا بووه‌و پێغه‌مبه‌رانیان كوشتووه‌: له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی و به‌تایبه‌تی به‌نو ئیسرائیلمان نووسی وه‌ ته‌شریعمان كردو رامانگه‌یاند كه‌ هه‌ر كه‌سێك به‌ناحه‌ق كه‌سێك بكوژێ كه‌ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ نه‌بێت و كه‌سێكى به‌ ناحه‌ق نه‌كوشتبێت، یاخود فه‌سادى له‌سه‌ر زه‌وی نه‌نابێته‌وه‌، واته‌: شه‌ریكى بۆ خوا دانه‌نابێت، یان كوفرى نه‌كردبێت، یان ڕێگری و چه‌ته‌یى نه‌كردبێت (ئه‌وه‌ى ئه‌مانه‌ بكات ده‌كوژرێت به‌ڵام حاكمى موسڵمان ده‌یانكوژێت نه‌ك تاكه‌ تاكى خه‌ڵكى) [ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا ] یه‌ك كه‌سێك بكوژیت وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ هه‌موو خه‌ڵكت كوشتبێت له‌ تاواندا [ وَمَنْ أَحْيَاهَا ] وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش بژێنیته‌وه‌و ئه‌توانی بیكوژی به‌ڵام له‌به‌ر خوا لێی خۆش ئه‌بیت، یان كه‌سێك ڕزگار ئه‌كه‌یت له‌ خنكاندن و سووتاندن و تیاچوون [ فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا ] وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر ڕووی زه‌ویت ژیاندبێته‌وه‌و ڕزگار كردبێت له‌ ئه‌جرو پاداشتدا [ وَلَقَدْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُنَا بِالْبَيِّنَاتِ ] وه‌ پێغه‌مبه‌رانی ئێمه‌ به‌به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا بۆ لای خه‌ڵكى هاتوون و ناردوومانن [ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرًا مِنْهُمْ بَعْدَ ذَلِكَ فِي الْأَرْضِ لَمُسْرِفُونَ (٣٢) ] پاشان زۆرێك له‌ خه‌ڵكی له‌ دوای ناردنی پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ر زه‌ویدا ئیسراف و خراپه‌كاری ئه‌كه‌ن له‌ كوشتندا.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (32) 章: 食卓章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる