クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (41) 章: 慈悲深き者章
يُعۡرَفُ ٱلۡمُجۡرِمُونَ بِسِيمَٰهُمۡ فَيُؤۡخَذُ بِٱلنَّوَٰصِي وَٱلۡأَقۡدَامِ
{تاوانباران به‌ شێوه‌یاندا ده‌ناسرێنه‌وه‌} [ يُعْرَفُ الْمُجْرِمُونَ بِسِيمَاهُمْ ] تاوانباران به‌ شێوه‌و ڕوخسارو ده‌مو چاویاندا ئه‌ناسرێنه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوویان ڕه‌شه‌و چاویان شینه‌، یاخود وتراوه‌: خه‌فه‌تبارن و غه‌م و خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌ به‌ روویانه‌وه‌ دیاره‌و به‌وه‌ ئه‌ناسرێنه‌وه‌، هه‌روه‌كو چۆن موسڵمانان به‌ شوێنه‌وارى ده‌ستنوێژه‌كانیان ده‌ناسرێنه‌وه‌ كه‌ جوان و پرشنگدارو گه‌شاوه‌یه‌ [ فَيُؤْخَذُ بِالنَّوَاصِي وَالْأَقْدَامِ (٤١) ] وه‌ قژی پێشه‌ سه‌ریان له‌گه‌ڵ پێیاندا به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌به‌سترێته‌وه‌و ڕائه‌كێشرێن و فڕێ ئه‌درێنه‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌، په‌نا به‌خوای گه‌وره‌.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (41) 章: 慈悲深き者章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる