クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (56) 章: 慈悲深き者章
فِيهِنَّ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرۡفِ لَمۡ يَطۡمِثۡهُنَّ إِنسٞ قَبۡلَهُمۡ وَلَا جَآنّٞ
[ فِيهِنَّ قَاصِرَاتُ الطَّرْفِ لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنْسٌ قَبْلَهُمْ وَلَا جَانٌّ (٥٦) ] له‌ناو به‌هه‌شتیشدا له‌ناو ئه‌و دوو باخه‌ له‌سه‌ر ئه‌و راخه‌رو جێگایانه‌ حۆری دانراوه‌ كه‌ ئافره‌تانێكن چاویان ته‌نها له‌سه‌ر مێرده‌كانیانه‌و ته‌ماشای جگه‌ له‌ مێرده‌كانیان ناكه‌ن، وه‌ پێشتریش نه‌ مرۆڤـ و نه‌ جنی ده‌ستیان به‌ریان نه‌كه‌وتووه‌، واته‌: جیماعی له‌گه‌ڵیان نه‌كردووه‌و كچن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره‌ دروستی كردوون، وه‌ به‌ڵگه‌یشه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ جنیش ئه‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌و ئافره‌تی جنی به‌ جنی پیاو ئه‌درێ، وه‌ ئافره‌تی مرۆڤیش به‌ پیاوی مرۆڤـ ئه‌درێ، وه‌ ره‌دده‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ نه‌زان و نه‌فامانه‌ى كه‌ باوه‌ڕیان به‌ حۆرى نیه‌و ده‌ڵێن حۆرى نیه‌و ته‌نها خێزانه‌كه‌ى دونیاته‌ ده‌بێت به‌ حۆرى!
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (56) 章: 慈悲深き者章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる