クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (24) 章: 集合章
هُوَ ٱللَّهُ ٱلۡخَٰلِقُ ٱلۡبَارِئُ ٱلۡمُصَوِّرُۖ لَهُ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ يُسَبِّحُ لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ
[ هُوَ اللَّهُ الْخَالِقُ ] خوای گه‌وره‌ دروستكاره‌، یان ته‌قدیری شته‌كان ئه‌كات به‌ گوێره‌ی ویست و ئیراده‌ی خۆی [ الْبَارِئُ ] ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ته‌قدیری كردووه‌ ئه‌یهێنێته‌ بوون و دروستی ئه‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك ناتوانێ ئه‌و شته‌ی كه‌ دایئه‌نێ و ته‌قدیری ئه‌كات دواتر دروستی بكات و بیهێنێته‌ بوون ئه‌مه‌ ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه‌ [ الْمُصَوِّرُ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ وێنه‌كێشه‌ وێنه‌ی دروستكراوه‌كان ئه‌كێشێ به‌ جوانترین شێواز [ لَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى ] هه‌رچی ناوه‌ جوانه‌كان هه‌یه‌ بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره‌ ناوی جوانی زۆره‌ كه‌ خۆى نه‌بێت كه‌س نازانێت ژماره‌یان چه‌نده‌، چونكه‌ هه‌ندێك ناوى لاى خۆى هێشتۆته‌وه‌و به‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێكى نه‌ووتووه‌و له‌ هیچ كتابێكیشدا داینه‌به‌زاندووه‌ [ يُسَبِّحُ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ هه‌ر هه‌موویان زیكرو ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن، وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ پاك ڕائه‌گرن له‌ هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ك جا به‌ زمانی حاڵ بێ یان به‌ زمانی وته‌ [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٢٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێ و دانایه‌، والله أعلم.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (24) 章: 集合章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる