クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (165) 章: 高壁章
فَلَمَّا نَسُواْ مَا ذُكِّرُواْ بِهِۦٓ أَنجَيۡنَا ٱلَّذِينَ يَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلسُّوٓءِ وَأَخَذۡنَا ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ بِعَذَابِۭ بَـِٔيسِۭ بِمَا كَانُواْ يَفۡسُقُونَ
{خوای گەورە خراپەكارانی كرد بە مەیمون‌و بەراز} [ فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ ] كاتێك ئامۆژگاری پیاوچاكانیان له‌یاد كردو وه‌ریان نه‌گرت، وه‌ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رپێچی كردنی خوای گه‌وره‌ [ أَنْجَيْنَا الَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ السُّوءِ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ قه‌ده‌غه‌ی خه‌ڵكیان ئه‌كرد له‌ خراپه‌ ئه‌وانمان ڕزگار كرد [ وَأَخَذْنَا الَّذِينَ ظَلَمُوا بِعَذَابٍ بَئِيسٍ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ (١٦٥) ] ئه‌وانه‌شی كه‌ سته‌مكار بوون ڕاویان ئه‌كرد له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ئه‌وانه‌شمان برده‌وه‌ به‌ سزایه‌كی زۆر سه‌خت و به‌ئێش و ئازار به‌هۆی فیسق و له‌ڕێ ده‌رچوونی خۆیان، كه‌ خواى گه‌وره‌ كردنى به‌ مه‌یمون و به‌راز، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ باسی كۆمه‌ڵی دووه‌می نه‌كرد كه‌ ڕاویشیان نه‌كردو ئامۆژگاری خه‌ڵكیشیان نه‌كرد، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: نازانم ئایا ڕزگار بوون یان نا تا دواتر (عیكریمه‌) بۆی ئه‌سه‌لمێنێ كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌وانیشی ڕزگار كردووه‌، (كه‌واته‌ پێویسته‌ مرۆڤـ هه‌ر چاك و صاڵح نه‌بێت بۆ خۆى، به‌ڵكو پێویسته‌ چاكسازو موصڵیح بێت بۆ جگه‌ له‌ خۆى).
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (165) 章: 高壁章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる