クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (23) 章: 復活章
إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٞ
[ إِلَى رَبِّهَا نَاظِرَةٌ (٢٣) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ماشای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر بینینی خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا، وه‌ له‌ به‌هه‌شتیشدا باوه‌ڕداران خوای گه‌وره‌ ئه‌بینن وه‌كو فه‌رمووده‌كان موته‌واتیره‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ - صلی الله علیه وسلم - وه‌ ئیجماع و یه‌كده‌نگی صه‌حابه‌و تابعین و سه‌له‌فی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی له‌سه‌ره‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا وه‌ له‌ به‌هه‌شتیشدا ئه‌بینرێ له‌لایه‌ن باوه‌ڕدارانه‌وه‌، چۆن خۆرو مانگى چوارده‌ كه‌ هیچ په‌ڵه‌ هه‌ورێك به‌ ئاسمانه‌وه‌ نه‌بێ به‌ ئاسانی ئه‌بینرێن به‌و شێوازه‌یش خوای گه‌وره‌ به‌ ئاسانی له‌لایه‌ن باوه‌ڕدارانه‌وه‌ ئه‌بینرێ، ئه‌مه‌ش ته‌شبیهی بینینه‌كه‌یه‌ به‌ بینینه‌كه‌ نه‌ك ته‌شبیهی بینراوه‌كه‌ بێت به‌ بینراوه‌كه‌، وه‌ فه‌رمووده‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ موته‌واتیره‌و یه‌كجار زۆره‌ له‌سه‌ر بینینی خوای گه‌وره‌.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (23) 章: 復活章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる