クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin * - 対訳の目次


対訳 節: (2) 章: 巻き上げる章
وَإِذَا ٱلنُّجُومُ ٱنكَدَرَتۡ
[ وَإِذَا النُّجُومُ انْكَدَرَتْ (٢) ] وه‌ كاتێك كه‌ ئه‌ستێره‌كان بڵاو ئه‌بنه‌وه‌و به‌ر ئه‌بنه‌وه‌و ڕووناكی ئه‌وانیش نامێنێ، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (خۆرو مانگ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ردووكیان خڕو لوول ئه‌كرێن وه‌كو تۆپ)، (ئوبه‌ی كوڕی كه‌عب) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌مانه‌ی له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (ته‌كویر) باسكراوه‌ شه‌شی سه‌ره‌تایان پێش هاتنی قیامه‌ته‌، وه‌ شه‌شی دواتریشیان له‌ ڕۆژی قیامه‌تدایه‌، كاتێك ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌تا رووده‌دات خه‌ڵكى له‌ بازاڕدان سه‌یر ئه‌كه‌ن خۆر ڕووناكی نامێنێ، وه‌ ئه‌ستێره‌كان به‌ر ئه‌بنه‌وه‌و ڕووناكییان نامێنێ، وه‌ شاخه‌كان هه‌ڵئه‌كه‌نرێن و وه‌كو صوفی شیكراوه‌ به‌ ئاسماندا ئه‌ڕۆن، وه‌ زه‌وی ئه‌جوولێت و ئه‌هه‌ژێت، وه‌ مرۆڤو جنی هه‌موویان ئه‌ترسێن، وه‌ حوشتره‌كان پشتگوێ ئه‌خرێن، ئه‌م شه‌ش نیشانه‌یه‌ی سه‌ره‌تا له‌ دونیادا رووده‌دات پێش ڕۆژی قیامه‌ت، شه‌شه‌كه‌ی تریش له‌ ڕۆژی قیامه‌تدایه‌.
アラビア語 クルアーン注釈:
 
対訳 節: (2) 章: 巻き上げる章
章名の目次 ページ番号
 
クルアーンの対訳 - クルド語対訳 - Salahuddin - 対訳の目次

クルアーン・クルド語対訳 - Salahuddin Abdulkarim

閉じる