ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (254) ជំពូក​: សូរ៉ោះអាល់ហ្ពាក៏រ៉ោះ
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَنفِقُواْ مِمَّا رَزَقۡنَٰكُم مِّن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَ يَوۡمٞ لَّا بَيۡعٞ فِيهِ وَلَا خُلَّةٞ وَلَا شَفَٰعَةٞۗ وَٱلۡكَٰفِرُونَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ
ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە بەخوا وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون لەوەی کە ڕزق وڕۆزیمان داون لە تەواوی ماڵ وسامانی حەڵاڵتان لە پێناو خوای گەورەدا ببەخشن، پێش ئەوەی کە ڕۆژی دوایی بێت، ئیتر ئەو کاتە ھیچ کڕین وفرۆشتنێکی نامێنێت کە مرۆڤ ئەوەی سوودی ھەیە بۆی دەست خۆی بخات، وە ھاوڕێیەتی وبرادەرایەتیش نامێنێت کە لەکاتی تەنگانەدا بێت بە فریاتەوە، وە ھیچ تکاکارێکیش نامێنێت کە بتوانێت زیانێکت لێ دوور بخاتەوە یان سودێکیت پێ بگەیەنێت مەگەر لەسەر وویست ومۆلەتی خودا نەبێت ئەویش بۆ ئەو کەسانەی کە خوا خۆی دەیەوێت وڕەزامەندە لەسەری، وە ھەر بێباوەڕانیش ستەمکاری ڕاستەقینەن چونکە بێباوەڕ بوون بە خوای بەرز وبڵند و لە سنور دەرچوون ویاخی بوون.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• أن الله تعالى قد فاضل بين رسله وأنبيائه، بعلمه وحكمته سبحانه.
بێگومان خوای گەورە بە زانست وزانیاری ودانایی خۆی فەزڵی ھەندێک لە پێغەمبەرانی داوە بەسەر ھەندێکی تریاندا.

• إثبات صفة الكلام لله تعالى على ما يليق بجلاله، وأنه قد كلم بعض رسله كموسى ومحمد عليهما الصلاة والسلام.
جێگیر کردنی سیفەتی گوفتار وقسەکردن بۆ خوای بەرز وبڵند بەو شێوەیەی کە شایستەی بەرزی وڕێزی ئەو بێت، وە ئەو بێگومان قسەی کردووە لەگەڵ ھەندێک لە پێغەمبەرەکانی وەک موسی وموحەمەد سەڵات وسەلامی خوایان لێ بێت.

• الإيمان والهدى والكفر والضلال كلها بمشيئة الله وتقديره، فله الحكمة البالغة، ولو شاء لهدى الخلق جميعًا.
باوەڕ وھیدایەت و بێباوەڕی و گومڕایی ھەمووی بە وویست و قەدەری خوایە، حیکمەت وداناییەکی یەکجار بەرزوبڵندی تێدایە، خۆ ئەگەر بیویستایە ھیدایەتی ھەموو دروستکراوەکانی دەدات.

• آية الكرسي هي أعظم آية في كتاب الله، لما تضمنته من ربوبية الله وألوهيته وبيان أوصافه .
ئایەتەل کورسی گەورەترین ئایەتە لەقورئانی پیرۆزدا، چونکە یەکخواپەرستی لە پەروەردگاریەت و لەپەرستنی لەخۆ گرتووە، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی وەصفەکانی بە جوانرتین شێوە.

• اتباع الإسلام والدخول فيه يجب أن يكون عن رضًا وقَبول، فلا إكراه في دين الله تعالى.
شوێن کەوتنی ئیسلام وھاتنە نێویەوە پێویستە بەڕەزامەندی ووەرگرتنی ئەو کەسە خۆی بێت بەبێ ھیچ زۆر لێکردنێک، چونکە لە ئاینی خوای گەورە وبەرز وبڵند زۆر کردن نیه.

• الاستمساك بكتاب الله وسُنَّة رسوله أعظم وسيلة للسعادة في الدنيا، والفوز في الآخرة.
دەستگرتن بە قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەری خواوە، گەورەترین ھۆکاری بەختەوەری وسەرفرازی وسەرکەوتنە لە دونیا ودواڕۆژدا.

 
ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (254) ជំពូក​: សូរ៉ោះអាល់ហ្ពាក៏រ៉ោះ
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

បិទ