Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់កមើរ   អាយ៉ាត់:
خُشَّعًا أَبۡصَٰرُهُمۡ يَخۡرُجُونَ مِنَ ٱلۡأَجۡدَاثِ كَأَنَّهُمۡ جَرَادٞ مُّنتَشِرٞ
جا ئەوانە بە چاوێکی شۆڕەوە لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە، بەرەو مەحشەر بەڕێکەوتوون، وەک کولە بە ھەموو لایەکدا بڵاوەیان کردووە.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
مُّهۡطِعِينَ إِلَى ٱلدَّاعِۖ يَقُولُ ٱلۡكَٰفِرُونَ هَٰذَا يَوۡمٌ عَسِرٞ
بە ڕۆشتنێکی بە پەلە بەرەو بانگکارەکە دەڕۆن، بێ باوەڕان بە حەسرەتەوە دەڵێن: ئای کە ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی سەختە و ترسناکه، لەبەر سەختی و ناڕەحەتییەكانی.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
۞ كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ فَكَذَّبُواْ عَبۡدَنَا وَقَالُواْ مَجۡنُونٞ وَٱزۡدُجِرَ
پێش ئەوانەیش کە تۆ و پەیامەکەت بەدرۆ دەخەنەوە، گەلەکەی نوح، نوحیان بە درۆزن دانا و وتیان: شێتە و بە قسەی خراپ و ناشیرین شاڵاویان بۆ برد و هەڕەشەیان لێکرد ئەگەر واز لەو بیروباوەڕە نەھێنێ.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنِّي مَغۡلُوبٞ فَٱنتَصِرۡ
نووحیش پەنای بۆ پەروەردگاری بردو وتی: پەروەردگارم! لە ڕاستی ئەوانە بەسەر مندا زاڵ بوون و وەڵامی بانگەوازیەکەم نادەنەوە ومن لەبەرانبەریاندا بێ توانام، دەی پەروەردگارم فریام بکەوە و سەرم بخە بەسەریاندا و سزایەکیان بۆ بنێرە!
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَفَتَحۡنَآ أَبۡوَٰبَ ٱلسَّمَآءِ بِمَآءٖ مُّنۡهَمِرٖ
ئێمەیش دەرگای ئاسمانمان کردەوە، بە باراندنی بارانێک کە بە خوڕ ئەھاتە خوار.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَفَجَّرۡنَا ٱلۡأَرۡضَ عُيُونٗا فَٱلۡتَقَى ٱلۡمَآءُ عَلَىٰٓ أَمۡرٖ قَدۡ قُدِرَ
ھەموو سەر زەویشمان کردە کانیاو و لە ھەموو شوێنێکەوە ئاو ھەڵقوڵا، ئاوی ئاسمان و زەوی یەکیان گرت، بە ویست و ئیرادەی پەروەردگار کەپێشتر نەخشەی بۆ کێشرا بوو (لە ئەزەلدا)، لەپاشان ھەموویانمان خنکاند، تەنھا ئەوانە نەبێت کە بە ویستی پەروەردگار ڕزگاریان بووە.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَحَمَلۡنَٰهُ عَلَىٰ ذَاتِ أَلۡوَٰحٖ وَدُسُرٖ
ئێمە نووحمان بەکەشتییەک ھەڵگرتبوو، کەچەند پارچە دارێک بە بزمار بەسترا بوون بەیەکەوە، نووح و ئەوانەی کە باوەڕیان ھێنابوو ڕزگارمان کردن له نوقم بوون.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
تَجۡرِي بِأَعۡيُنِنَا جَزَآءٗ لِّمَن كَانَ كُفِرَ
کەشتییەکەی نووح لەبەر چاوی ئێمە و بە چاودێری ئێمە بەسەر ئاوا ئەڕۆیشت، ئەمەیش وەکو پاداشت وسەرخستنێک بۆ ئەو پێغەمبەرەی کە ئوممەتەکەی نكۆڵیان کرد و باوەڕیان پێ نەھێنا و شوێنی نەکەوتن، وبێباوەڕ بوون بەوەى بۆیان هات لەلایەن (الله تعالى) وە.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَلَقَد تَّرَكۡنَٰهَآ ءَايَةٗ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ
لە ڕاستیدا ئێمە دەنگ و باس وشوێنەواری ئەو ڕووداوەمان ھێشتۆتەوە لە مێژوودا، تا ببێتە بەڵگە و پەند و ئامۆژگاری بۆ ھەموو نەوەکان، تا ببینن و دەرکەوێت کە: ئایا خەڵکی پەند و ئامۆژگاری وەردەگرن؟!
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَكَيۡفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ
سەرنج بدەن و تێفکرن چۆن بوو سزا و تۆڵە و خەشم و قینی من لەو یاخی بوانە؟! وبیربکەنەوە ئاگادارکردنەوەی من سەبارەت بەتیاچوونیان چۆن بوو؟!
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَلَقَدۡ يَسَّرۡنَا ٱلۡقُرۡءَانَ لِلذِّكۡرِ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ
ئینجا ئیتر ئێمە ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە بۆ تێگەیشتن و تێڕامان و پەند و ئامۆژگاری وەرگرتن، باشە ئایا کەسێک ھەیە پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت و بیربکاتەوە؟!
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
كَذَّبَتۡ عَادٞ فَكَيۡفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ
گەلی عادیش پێغەمبەرەکەی خۆیان بە درۆزن دانا و باوەڕیان پێ نەکرد، دەی خەڵکی مەککە بیر بکەنەوە بزانن سزای من بۆ گەلی عاد چۆن بوو؟! وە ھەڕەشەی سزای ئێمە بۆ جگە لەئەوان چۆن بوو؟!
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ رِيحٗا صَرۡصَرٗا فِي يَوۡمِ نَحۡسٖ مُّسۡتَمِرّٖ
بەڕاستی ئێمە بایەکی توندی ساردی پڕ دەنگە دەنگ و ھاژە ھاژمان لە ڕۆژێکی شوومی وەھادا ناردە سەریان شوومییەکەی نەئەبڕایەوە و بەردەوام دەبێت تا دەیانخاتە ناو ئاگری دۆزەخ.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
تَنزِعُ ٱلنَّاسَ كَأَنَّهُمۡ أَعۡجَازُ نَخۡلٖ مُّنقَعِرٖ
ئەو بایە خەڵکی ھەڵدەگرت و دەیدان بە زەویدا و گیانی لەبەر دەبڕین و وەکو قەدی دارخورمایەک کە کلۆر بێت و ھەڵبکەنرێت و بکەوێت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَكَيۡفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ
سەرنج بدەن و تێفکرن - ئەی خەڵکی مەکە - چۆن بوو سزا و تۆڵە و خەشم و قینی من لەو یاخی بوانە؟! ئەی چۆن بوو ھەڕەشە و ئاگادارکردنەوەم بۆ گەلانی تر؟
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَلَقَدۡ يَسَّرۡنَا ٱلۡقُرۡءَانَ لِلذِّكۡرِ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ
ئینجا ئیتر ئێمە ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە بۆ تێگەیشتن و تێڕامان و پەند و ئامۆژگاری وەرگرتن، باشە ئایا کەسێک ھەیە پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت و بیربکاتەوە؟!
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
كَذَّبَتۡ ثَمُودُ بِٱلنُّذُرِ
گەلی سەموودیش باوەڕیان بە پێغەمبەرەکەیان نەکرد، کە (ساڵح ) بوو (سەلامی خوای لێ بێت).
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَقَالُوٓاْ أَبَشَرٗا مِّنَّا وَٰحِدٗا نَّتَّبِعُهُۥٓ إِنَّآ إِذٗا لَّفِي ضَلَٰلٖ وَسُعُرٍ
بەنکۆڵی وبێزارییەوە وتیان: ئایا ئێمە بکەوینە شوێن کەسێک کە لە خۆمانە و ئەویش مرۆڤە وەک ئێمە؟! ئێمە ئەگەر بڕوا بەکەسێکی وا بکەین دیارە کە گومڕا و نەفام و شێتین.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
أَءُلۡقِيَ ٱلذِّكۡرُ عَلَيۡهِ مِنۢ بَيۡنِنَا بَلۡ هُوَ كَذَّابٌ أَشِرٞ
کەی ڕاستە لە نێوان ئێمەدا وەحی و نیگا تەنھا بۆ ئەو ڕەوانە بکرێت؟! نەخێر بڕوا ناکەین، چونکە ئەو بەکەسێکی زۆر درۆزن و خۆپەرست دەزانیین، وە حەز لە گەورەیی دەکات!!
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
سَيَعۡلَمُونَ غَدٗا مَّنِ ٱلۡكَذَّابُ ٱلۡأَشِرُ
جا سبەی - کە ڕۆژی قیامەتە - دەزانن و بۆیان دەردەکەوێت کە کێ درۆزن و خۆپەرست و خۆ بەگەورە زانە، ساڵح یان ئەوان؟
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِنَّا مُرۡسِلُواْ ٱلنَّاقَةِ فِتۡنَةٗ لَّهُمۡ فَٱرۡتَقِبۡهُمۡ وَٱصۡطَبِرۡ
ئێمە وشترێکمان بۆ ھێنانە دی لەبەردەكەوە و بۆمان ناردن وەک تاقیکردنەوەیەک، جائیتر تۆ - ئەی (ساڵح) - چاودێرییان بکە و بزانە چی دەکەن بە وشترەکە، وە ھەوڵبدە خۆگر و ئارامگریش بیت لەبەرامبەر ھەڵوێست و کار و کردەوەی ناشیرینیانەوە.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• مشروعية الدعاء على الكافر المصرّ على كفره.
دروستە دوعا و نزا بکەیت لە بێباوەرێك کە بزانیت بەردەوام دەبێت لەسەر بێباوەڕییەكەی.

• إهلاك المكذبين وإنجاء المؤمنين سُنَّة إلهية.
لەناوچوونی ستەمکاران و ڕزگاربوونی باوەڕداران سوننەتێکی خواییە.

• تيسير القرآن للحفظ وللتذكر والاتعاظ.
قورئان زۆر ئاسانە بۆ لەبەرکردن و تێگەیشتن و تێڕامان و پەند ئامۆژگاری وەرگرتن.

 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់កមើរ
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

ត្រូវបានចេញដោយមជ្ឈមណ្ឌល តាហ្វសៀរនៃការសិក្សាគម្ពីគួរអាន

បិទ