លេខ​ទំព័រ:close

28 : 54

وَنَبِّئۡهُمۡ أَنَّ ٱلۡمَآءَ قِسۡمَةُۢ بَيۡنَهُمۡۖ كُلُّ شِرۡبٖ مُّحۡتَضَرٞ

پێیان ڕابگەیەنە کە ئەو ئاوەی ھەیانە لە نێوانیاندا دابەشکراوە (ڕۆژێک بۆ وشترەکەیە و ڕۆژێک بۆ ئەوان) جا لە ڕۆژی نۆبەتی ھەریەکەیان تەنھا خۆیان ئامادە دەبن. info
التفاسير: |

29 : 54

فَنَادَوۡاْ صَاحِبَهُمۡ فَتَعَاطَىٰ فَعَقَرَ

یەکێک لەخۆیانیان بانگ کرد و ھانیاندا بۆ سەربڕینی وشترەکە، ئەویش پەلاماری شمشێری داو سەری بڕی، ئەو کارەی لەبەر خاتری فەرمانی گەلەکەی کرد. info
التفاسير: |

30 : 54

فَكَيۡفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ

سەرنج بدەن و تێفکرن - ئەی خەڵکی مەکە - چۆن بوو سزا و تۆڵە و خەشم و قینی من لەو یاخی بوانە؟! ئەی چۆن بوو ھەڕەشە و ئاگادارکردنەوەم بۆ گەلانی تر؟ info
التفاسير: |

31 : 54

إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ فَكَانُواْ كَهَشِيمِ ٱلۡمُحۡتَظِرِ

بە ڕاستی ئێمە بەیەک دەنگی بەھێزی سامناک، ھەموویمان لەناو برد و وەک پلوپووشی وشکەڵاتووی ناو دەستی کەسێکیان لێھات، کە بۆ فڕێدانە بەر ئاژەڵی ناو پەچەی ئامادە کردبێت. info
التفاسير: |

32 : 54

وَلَقَدۡ يَسَّرۡنَا ٱلۡقُرۡءَانَ لِلذِّكۡرِ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ

ئینجا ئیتر ئێمە ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە بۆ تێگەیشتن و تێڕامان و پەند و ئامۆژگاری وەرگرتن، باشە ئایا کەسێک ھەیە پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت و بیربکاتەوە؟! info
التفاسير: |

33 : 54

كَذَّبَتۡ قَوۡمُ لُوطِۭ بِٱلنُّذُرِ

گەلی (لوط) یش بڕوایان بە ھیچ بێدار کردنەوەیەک نەکرد و دژایەتی (لوط) پێغەمبەریان کرد. info
التفاسير: |

34 : 54

إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ حَاصِبًا إِلَّآ ءَالَ لُوطٖۖ نَّجَّيۡنَٰهُم بِسَحَرٖ

بە ڕاستی ئێمە بایەکی توندمان ھەڵکردە سەریان، بەردی بەسەرا ئەباراندن، کەسیان لێ دەرنەچوو تەنیا ماڵ و مناڵە مسوڵمانەکەی (لوط) نەبێت کە ڕزگارمان کردن و لەشەوی پێش سزاکە دەرچوون و ئەو شوێنەیان بەجێھێشت. info
التفاسير: |

35 : 54

نِّعۡمَةٗ مِّنۡ عِندِنَاۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي مَن شَكَرَ

ئەو ڕزگار کردنەی (لوط) و منداڵەکانی ناز و نیعمەتێکی تایبەتی بوو لەلایەن ئێمەوە، بێگومان ھەر بەو شێوەیە پاداشتی ئەو کەسە دەدەینەوە کە سوپاسگوزاری بکاتە پیشەی و چاکەی ئێمەی لەبەر چاو بێت. info
التفاسير: |

36 : 54

وَلَقَدۡ أَنذَرَهُم بَطۡشَتَنَا فَتَمَارَوۡاْ بِٱلنُّذُرِ

ھەرچەندە (لوط) پێغەمبەر پێشتر ئاگاداری کردبوون ئەگەر بەردەوام بن لەسەر بەدڕەوشتییان، لە تۆڵەی توند و بەھێزی ئێمە دەرباز نابن، بەڵام گومانیان ھەبوو لەو ئاگادارییە و بڕوایان پێ نەکرد. info
التفاسير: |

37 : 54

وَلَقَدۡ رَٰوَدُوهُ عَن ضَيۡفِهِۦ فَطَمَسۡنَآ أَعۡيُنَهُمۡ فَذُوقُواْ عَذَابِي وَنُذُرِ

ئەو گەلە بێشەرمانە داوایان لە (لوط) کرد کە ڕێگایان بدات بۆ ئەوەی داوێن پیسی لەگەڵ میوانەکانیدا بكەن (کەچەند فریشتەیەک بوون) لەبەر ئەو نیازە پیسەیان، چاومان کوێرکردن و وامان لێکردن کە نەیانبینن، وە پێمان وتن: ئاوەھا سزام بچێژن، ئەوە ئاکامی ھەڕەشەکانی ئێمە بوو بۆتان. info
التفاسير: |

38 : 54

وَلَقَدۡ صَبَّحَهُم بُكۡرَةً عَذَابٞ مُّسۡتَقِرّٞ

بەڕاستیش سبەینانێ سزایەکە درێژەی کێشا و دای بەسەریاندا و لێیان نەگەڕا، هەتا بنبڕی کردن، و بەردەوام سەختیان بۆ دێت هەتاوەکو دەگەنە سزای بەئێش وپڕئازاری رۆژی دوایی. info
التفاسير: |

39 : 54

فَذُوقُواْ عَذَابِي وَنُذُرِ

وە پێیان وترا: بچێژن سزا و تۆڵەیەک کە باراندم بەسەرتانا، ئەوە ئاکامی ھەڕەشەکانی (لوط) بوو بۆتان. info
التفاسير: |

40 : 54

وَلَقَدۡ يَسَّرۡنَا ٱلۡقُرۡءَانَ لِلذِّكۡرِ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ

ئینجا ئیتر ئێمە ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە بۆ تێگەیشتن و تێڕامان و پەند و ئامۆژگاری وەرگرتن، باشە ئایا کەسێک ھەیە پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت و بیربکاتەوە؟! info
التفاسير: |

41 : 54

وَلَقَدۡ جَآءَ ءَالَ فِرۡعَوۡنَ ٱلنُّذُرُ

بە ڕاستی ھەڕەشە و ترساندنی پەروەردگار لەسەر زمانی موسا و ھاروونەوە (سەلامی خوایان لێ بێت) ھات بۆ فیرعەون و دارودەستەکەی. info
التفاسير: |

42 : 54

كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا كُلِّهَا فَأَخَذۡنَٰهُمۡ أَخۡذَ عَزِيزٖ مُّقۡتَدِرٍ

ئەوان - مەبەستی فیرعەون و دارودەستەکەیەتی - ھەموو نیشانە و بەڵگەکانی ئێمەیان لەسەر پێغەمبەرایەتی موسا و ھارون بەدرۆ دانا، ئێمەش ئەوانمان سزادا لەسەر ئەو بەدرۆ زانینەیان بۆ پێغەمبەرەکانمان، سزادانێک لەلایەن خاوەن دەسەڵاتێک و بەتوانایەک، کەھیچ دەسەڵاتێک پێی ناگات، وە لە ھیچ شتێکیش کەمی نییە و هیچ شتێكیش دەسەوسانی ناكات. info
التفاسير: |

43 : 54

أَكُفَّارُكُمۡ خَيۡرٞ مِّنۡ أُوْلَٰٓئِكُمۡ أَمۡ لَكُم بَرَآءَةٞ فِي ٱلزُّبُرِ

باشە - ئەی خەڵکی مەککە - ئایا کافرەکانی ئێوە ئازاتر و لێھاتووترن لەو خەڵکە یاخییەی کە پێشتر لەناومان بردن؟! گەلی نوح و عاد و سەمود و گەلی لوط و فیرعەون و خێڵەکەی، یان پەیمانتان دراوەتێ لەنامە ئاسمانیەکاندا کە تووشی ئەو بەڵایانە نابن کە باسکران؟! info
التفاسير: |

44 : 54

أَمۡ يَقُولُونَ نَحۡنُ جَمِيعٞ مُّنتَصِرٞ

یان ئەو بێباوەڕانەی خەڵکی مەککە دەڵێن: ئێمە کۆمەڵێکین زاڵ و سەرکەوتوو، کەس ناتوانێت زەرەرمان لێبدات و کۆمەڵەکەمان ھەڵبوەشێنێتەوە؟! info
التفاسير: |

45 : 54

سَيُهۡزَمُ ٱلۡجَمۡعُ وَيُوَلُّونَ ٱلدُّبُرَ

ئەم کۆمەڵە بێباوەڕە لەمەولا لە جەنگدا ئەبەزن و پشت ھەڵئەکەن، ھەروەک لە شەڕی بەدردا ڕوویدا. info
التفاسير: |

46 : 54

بَلِ ٱلسَّاعَةُ مَوۡعِدُهُمۡ وَٱلسَّاعَةُ أَدۡهَىٰ وَأَمَرُّ

بەڵکو ڕۆژی قیامەت وادەی سزادانی ئەو کەسانەیە کە بەدرۆی دەزانن، سزای ڕۆژی قیامەتیش ئێجگار ناخۆشتر و سەختترە لەو سزایەی کە لە دونیادا تووشی بوون وەک ڕۆژی بەدر. info
التفاسير: |

47 : 54

إِنَّ ٱلۡمُجۡرِمِينَ فِي ضَلَٰلٖ وَسُعُرٖ

بێگومان تاوانباران و بێباوەڕان لەو ڕۆژەدا لەناو گومڕایی وئازار و ناڕەحەتی و سەرلێشێواوی و ئاگری بڵێسەداردا دەبن. info
التفاسير: |

48 : 54

يَوۡمَ يُسۡحَبُونَ فِي ٱلنَّارِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمۡ ذُوقُواْ مَسَّ سَقَرَ

ئەو ڕۆژە ئەو یاخییانە بەسەر دەموچاویاندا ڕادەکێشرێن بۆ ناو ئاگری دۆزەخ، جا بۆ ڕیسواکردن و سووکایەتی پێ کردنیان پێیان دەڵێن: دەی سزای ئاگری دۆزەخ بچێژن؟! info
التفاسير: |

49 : 54

إِنَّا كُلَّ شَيۡءٍ خَلَقۡنَٰهُ بِقَدَرٖ

بێگومان ئێمە ھەموو شتێکمان بەئەندازە و نەخشەیەکی دیاریکراو بەدی ھێناوە، بە ئیرادە و زانست، وە ھەمووی لە (تابلۆ پارێزراوەکە:لوح المحفوظ)دا تۆمار کراوە. info
التفاسير: |
អំពី​អត្ថប្រយោជន៍​នៃវាក្យខណ្ឌទាំងនេះនៅលើទំព័រនេះ:
• شمول العذاب للمباشر للجريمة والمُتَمالئ معه عليها.
سزا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ڕاستەوخۆ تاوان ئەنجام دەدەن یان حەزیان -مەیلیان- لێیەتی. info

• شُكْر الله على نعمه سبب السلامة من العذاب.
سوپاسگوزاری لەسەر نیعمەتەکانی پەروەردگار ھۆکارە بۆ پاراستن لە سزاكەی. info

• إخبار القرآن بهزيمة المشركين يوم بدر قبل وقوعها من الإخبار بالغيب الدال على صدق القرآن.
تۆمارکردنی شکستی بێباوەڕان لە شەڕی بەدردا لە قورئاندا لە پێش شەڕەکە هەواڵدان بە غەیب -بەشاراوە ونەزانراو- و بەڵگەیە لەسەر ڕاستی قورئان. info

• وجوب الإيمان بالقدر.
واجبە باوەڕمان بەقەزا و قەدەر ھەبێت. info

prev

القمر

next
:
0:00 0:00