Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: យូនូស   អាយ៉ាត់:
۞ وَٱتۡلُ عَلَيۡهِمۡ نَبَأَ نُوحٍ إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦ يَٰقَوۡمِ إِن كَانَ كَبُرَ عَلَيۡكُم مَّقَامِي وَتَذۡكِيرِي بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَعَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلۡتُ فَأَجۡمِعُوٓاْ أَمۡرَكُمۡ وَشُرَكَآءَكُمۡ ثُمَّ لَا يَكُنۡ أَمۡرُكُمۡ عَلَيۡكُمۡ غُمَّةٗ ثُمَّ ٱقۡضُوٓاْ إِلَيَّ وَلَا تُنظِرُونِ
{بەسەرهاتی نوح پێغەمبەر –صلی الله علیه وسلم - ‌و قەومەكەی} [ وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی نوح پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - به‌سه‌ردا بخوێنه‌وه‌ [ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ إِنْ كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُمْ مَقَامِي وَتَذْكِيرِي بِآيَاتِ اللَّهِ ] كاتێك كه‌ به‌قه‌ومه‌كه‌ی خۆی فه‌رموو: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئه‌گه‌ر به‌لاتانه‌وه‌ قورس و زه‌حمه‌ت و گه‌وره‌یه‌ من له‌ناوتاندا بمێنمه‌وه‌و ئامۆژگاریتان بكه‌م به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ [ فَعَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْتُ ] ئه‌وه‌ من ته‌نها پشتم به‌ خوای گه‌وره‌ به‌ستووه‌و ته‌وه‌كولم كردۆته‌ سه‌ر ئه‌و و كاره‌كانم ته‌نها به‌و سپاردووه‌ [ فَأَجْمِعُوا أَمْرَكُمْ وَشُرَكَاءَكُمْ ] ئێوه‌ش چیتان له‌ ده‌ست دێت بیكه‌ن، وه‌ خۆتان و ئه‌وانه‌شی كه‌ كردووتانه‌ به‌شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ كۆ ببنه‌وه‌ با سه‌رتان بخه‌ن [ ثُمَّ لَا يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةً ] پاشان با كاری ئێوه‌ش ئاشكرابێت ده‌ركه‌وێت و خۆتان یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌ [ ثُمَّ اقْضُوا إِلَيَّ ] وه‌ چیتان له‌ده‌ست دێت كه‌ ئه‌تانه‌وێ به‌رامبه‌ر به‌ من بیكه‌ن بێ منه‌ت بن [ وَلَا تُنْظِرُونِ (٧١) ] وه‌ هیچ مۆڵه‌تێك به‌ من مه‌ده‌ن و په‌له‌ بكه‌ن ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستان دێت بیكه‌ن، (نوح پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دڵنیا بوو كه‌ خوای گه‌وره‌ سه‌ری ئه‌خات بۆیه‌ گوێی به‌وان نه‌دا).
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَإِن تَوَلَّيۡتُمۡ فَمَا سَأَلۡتُكُم مِّنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِۖ وَأُمِرۡتُ أَنۡ أَكُونَ مِنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ
[ فَإِنْ تَوَلَّيْتُمْ فَمَا سَأَلْتُكُمْ مِنْ أَجْرٍ ] وه‌ ئه‌گه‌ر پشت بكه‌ن له‌ ئیمان هێنان به‌ من خۆ من داوای هیچ ئه‌جرو پاداشتێكم له‌ ئێوه‌ نه‌كردووه‌ [ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى اللَّهِ ] پاداشتی من ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌و ئه‌و پاداشتم ئه‌داته‌وه‌ [ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْمُسْلِمِينَ (٧٢) ] وه‌ فه‌رمانم پێكراوه‌ كه‌ من له‌ موسڵمانان بم.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَكَذَّبُوهُ فَنَجَّيۡنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ فِي ٱلۡفُلۡكِ وَجَعَلۡنَٰهُمۡ خَلَٰٓئِفَ وَأَغۡرَقۡنَا ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَاۖ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُنذَرِينَ
[ فَكَذَّبُوهُ فَنَجَّيْنَاهُ وَمَنْ مَعَهُ فِي الْفُلْكِ ] ئه‌وان نوح پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆ زانی، ئێمه‌یش نوح و ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ى له‌گه‌ڵیدا بوون هه‌موومان ڕزگار كردن له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌دا [ وَجَعَلْنَاهُمْ خَلَائِفَ ] وه‌ ئه‌مانمان كرد به‌ جێنشینی خه‌ڵكی و ئه‌وانی ترمان هه‌موو له‌ناوبرد [ وَأَغْرَقْنَا الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] وه‌ ئه‌و كافرانه‌ى ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی هه‌موومان له‌ناوئاوه‌كه‌دا غه‌رق كرد [ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُنْذَرِينَ (٧٣) ] بزانه‌ سه‌ره‌نجامی ئه‌و كه‌سانه‌ چی بوو كه‌ ئاگادار كرانه‌وه‌و شوێنی پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌ - صلی الله علیه وسلم - نه‌كه‌وتن، ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌ كافرانی قوڕه‌یش كه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌یش ئیمان نه‌هێنن سزاتان ده‌ده‌ین و له‌ناوتان ده‌به‌ین.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
ثُمَّ بَعَثۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِۦ رُسُلًا إِلَىٰ قَوۡمِهِمۡ فَجَآءُوهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَمَا كَانُواْ لِيُؤۡمِنُواْ بِمَا كَذَّبُواْ بِهِۦ مِن قَبۡلُۚ كَذَٰلِكَ نَطۡبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلۡمُعۡتَدِينَ
[ ثُمَّ بَعَثْنَا مِنْ بَعْدِهِ رُسُلًا إِلَى قَوْمِهِمْ ] له‌ پاش نوحیش كۆمه‌ڵێك پێغه‌مبه‌رانی ترمان نارد وه‌كو هودو صاڵح و ئیبراهیم و لوط و شوعه‌یب و جگه‌ له‌وان بۆ لای قه‌ومه‌كانی خۆیان [ فَجَاءُوهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] ئه‌مانیش به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا و موعجیزه‌یان بۆ هێنان [ فَمَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا بِمَا كَذَّبُوا بِهِ مِنْ قَبْلُ ] به‌ڵام ئیمانیان نه‌هێنا به‌وه‌ی كه‌ پێشتر به‌درۆیان زانیبوو [ كَذَلِكَ نَطْبَعُ عَلَى قُلُوبِ الْمُعْتَدِينَ (٧٤) ] چۆن مۆرماندا له‌سه‌ر دڵى ئه‌م كافرانه‌ به‌م شێوازه‌یش ئێمه‌ مۆر ئه‌ده‌ین به‌سه‌ر دڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هاوشێوه‌ى ئه‌مانه‌ سنوور ئه‌به‌زێنن له‌ كوفر كردندا (كه‌ ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خته‌ له‌ كافرانى قوڕه‌یش).
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
ثُمَّ بَعَثۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِم مُّوسَىٰ وَهَٰرُونَ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ بِـَٔايَٰتِنَا فَٱسۡتَكۡبَرُواْ وَكَانُواْ قَوۡمٗا مُّجۡرِمِينَ
{بەسەرهاتی موسا پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - ‌و قەومەكەی} [ ثُمَّ بَعَثْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ مُوسَى وَهَارُونَ إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ بِآيَاتِنَا ] له‌ پاش ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه‌ش موساو هارونمان نارد بۆ لای فیرعه‌ون و داروده‌سته‌و گه‌وره‌كانیان به‌ به‌ڵگه‌و موعجیزه‌، كه‌ نۆ موعجیزه‌ی پێ به‌خشیبوو [ فَاسْتَكْبَرُوا وَكَانُوا قَوْمًا مُجْرِمِينَ (٧٥) ] ئه‌وان خۆیان به‌گه‌وره‌زانی له‌ وه‌رگرتنی حه‌ق وه‌ كه‌سانێكی تاوانبار بوون.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
فَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلۡحَقُّ مِنۡ عِندِنَا قَالُوٓاْ إِنَّ هَٰذَا لَسِحۡرٞ مُّبِينٞ
[ فَلَمَّا جَاءَهُمُ الْحَقُّ مِنْ عِنْدِنَا ] كاتێك ئه‌و حه‌قه‌ له‌ ئێمه‌وه‌ به‌وان گه‌یشت [ قَالُوا إِنَّ هَذَا لَسِحْرٌ مُبِينٌ (٧٦) ] وتیان: ئه‌مه‌ به‌ڕاستی سیحرێكی زۆر ئاشكرایه‌ كه‌ موسا ئه‌یكات.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
قَالَ مُوسَىٰٓ أَتَقُولُونَ لِلۡحَقِّ لَمَّا جَآءَكُمۡۖ أَسِحۡرٌ هَٰذَا وَلَا يُفۡلِحُ ٱلسَّٰحِرُونَ
[ قَالَ مُوسَى أَتَقُولُونَ لِلْحَقِّ لَمَّا جَاءَكُمْ أَسِحْرٌ هَذَا ] موسا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئایا به‌م حه‌قه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بۆتان هاتووه‌ پێی ئه‌ڵێن ئه‌مه‌ سیحره‌ [ وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُونَ (٧٧) ] له‌ كاتێكدا ساحیرو جادووگه‌ران سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز نابن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
قَالُوٓاْ أَجِئۡتَنَا لِتَلۡفِتَنَا عَمَّا وَجَدۡنَا عَلَيۡهِ ءَابَآءَنَا وَتَكُونَ لَكُمَا ٱلۡكِبۡرِيَآءُ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا نَحۡنُ لَكُمَا بِمُؤۡمِنِينَ
[ قَالُوا أَجِئْتَنَا لِتَلْفِتَنَا عَمَّا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا ] وتیان: ئه‌ی موسا ئایا تۆ بۆ ئه‌وه‌ هاتوویته‌ ئێمه‌ لاده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و دین و بیروباوه‌ڕه‌ی كه‌ باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ری بینیوه‌ [ وَتَكُونَ لَكُمَا الْكِبْرِيَاءُ فِي الْأَرْضِ ] وه‌ مه‌به‌ستتان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ (تۆ و هارونى برات) له‌سه‌ر زه‌ویدا ببن به‌ ده‌سه‌ڵاتدار [ وَمَا نَحْنُ لَكُمَا بِمُؤْمِنِينَ (٧٨) ] وه‌ ئێمه‌ باوه‌ڕ به‌ ئێوه‌ ناكه‌ین و شوێنتان ناكه‌وین.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: យូនូស
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ