ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (173) ជំពូក​: សូរ៉ោះអាល់ហ្ពាក៏រ៉ោះ
إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَيۡتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحۡمَ ٱلۡخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ بِهِۦ لِغَيۡرِ ٱللَّهِۖ فَمَنِ ٱضۡطُرَّ غَيۡرَ بَاغٖ وَلَا عَادٖ فَلَآ إِثۡمَ عَلَيۡهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ
[ إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ ] ئه‌و شتانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ لێتانی حه‌رام كردووه‌ بزانن مرداره‌وه‌ بووی وشكانی نه‌ك ده‌ریا هی ده‌ریا حه‌ڵاڵه‌ [ وَالدَّمَ ] وه‌ خوێنیش جگه‌ له‌ جه‌رگ و سپڵ كه‌ حه‌ڵاڵه‌ [ وَلَحْمَ الْخِنْزِيرِ ] وه‌ گۆشتی به‌راز كه‌ حه‌رامه‌ به‌هه‌موو شێوازێك [ وَمَا أُهِلَّ بِهِ لِغَيْرِ اللَّهِ ] وه‌ هه‌ر ئاژه‌ڵێك كه‌ بۆ جگه‌ له‌ خوا سه‌ر ئه‌بڕێت یان ناوی جگه‌ له‌ خوای له‌سه‌ر ئه‌هێنرێت [ فَمَنِ اضْطُرَّ ] له‌م مرداره‌وه‌بوو له‌ خوێن و له‌ گۆشتی به‌رازو له‌ ئاژه‌ڵێك كه‌ بۆ جگه‌ له‌ خوا سه‌ربڕابێ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش ناچار بوو له‌ ناچاری و زه‌روره‌تدا لێی بخوات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ برسا نه‌مرێت دروسته‌ [ غَيْرَ بَاغٍ ] به‌ڵام زیادڕه‌وی نه‌كات و تێری لی نه‌خوات به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌ بخوات كه‌ نه‌مرێ [ وَلَا عَادٍ ] وه‌ جارێكی تریش نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری [ فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ ] ئه‌وه‌ تاوانبار نابێ خوای گه‌وره‌ ڕوخسه‌تی پێداوه‌ بۆ زه‌روره‌ت و ناچاری یه‌ [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٧٣) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (173) ជំពូក​: សូរ៉ោះអាល់ហ្ពាក៏រ៉ោះ
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

ការបកប្រែអត្ថន័យគម្ពីគួរអានជាភាសាឃឺដ ដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ