ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (61) ជំពូក​: សូរ៉ោះអាល់ហ្ពាក៏រ៉ោះ
وَإِذۡ قُلۡتُمۡ يَٰمُوسَىٰ لَن نَّصۡبِرَ عَلَىٰ طَعَامٖ وَٰحِدٖ فَٱدۡعُ لَنَا رَبَّكَ يُخۡرِجۡ لَنَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلۡأَرۡضُ مِنۢ بَقۡلِهَا وَقِثَّآئِهَا وَفُومِهَا وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَاۖ قَالَ أَتَسۡتَبۡدِلُونَ ٱلَّذِي هُوَ أَدۡنَىٰ بِٱلَّذِي هُوَ خَيۡرٌۚ ٱهۡبِطُواْ مِصۡرٗا فَإِنَّ لَكُم مَّا سَأَلۡتُمۡۗ وَضُرِبَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلذِّلَّةُ وَٱلۡمَسۡكَنَةُ وَبَآءُو بِغَضَبٖ مِّنَ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ كَانُواْ يَكۡفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقۡتُلُونَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّۚ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَواْ وَّكَانُواْ يَعۡتَدُونَ
{بەنی ئیسرائیل داوای خواردنی جیاواز دەكەن} [ وَإِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَى لَنْ نَصْبِرَ عَلَى طَعَامٍ وَاحِدٍ ] پاش ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئه‌و خواردنانه‌ی بۆیان ناردو ئه‌و ئاوه‌ سازگاره‌ی له‌و به‌رده‌وه‌ بۆیان هه‌ڵقوڵاند ئه‌وان وتیان: ئه‌ی موسی ئێمه‌ ئارام ناگرین له‌سه‌ر ته‌نها خواردنێك و ڕۆژانه‌ هه‌ر ئه‌م خواردنانه‌ دووباره‌ بێته‌وه‌ گۆشتی باڵنده‌و گه‌زۆ و ئاو [ فَادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُخْرِجْ لَنَا مِمَّا تُنْبِتُ الْأَرْضُ مِنْ بَقْلِهَا ] ئه‌ی موسی تۆ دوعا بكه‌ له‌ په‌روه‌ردگارت با له‌ زه‌وی بۆمان بڕوێنێ له‌ به‌قل: ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قه‌دی نیه‌ وه‌كو سه‌وزه‌وات: نه‌عناو كه‌ره‌وزو كه‌وه‌رو هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ [ وَقِثَّائِهَا وَفُومِهَا ] وه‌ خه‌یارو سیر یاخود وتراوه‌: گه‌نم [ وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَا ] وه‌ نیسك و پیاز داوای ئه‌م شتانه‌یان كرد [ قَالَ أَتَسْتَبْدِلُونَ الَّذِي هُوَ أَدْنَى بِالَّذِي هُوَ خَيْرٌ ] موسی صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: ئایا شتێك كه‌ باشتره‌ ئه‌یگۆڕنه‌وه‌ به‌ كه‌متر، خوای گه‌وره‌ ئه‌و ڕزقه‌ باش و پاكه‌ی پێتان به‌خشیوه‌ ئه‌یگۆڕنه‌وه‌ به‌ سیرو پیازو پاقله‌مه‌نی و سه‌وزه‌وات [ اهْبِطُوا مِصْرًا فَإِنَّ لَكُمْ مَا سَأَلْتُمْ ] ده‌ی فه‌رموو بڕۆنه‌ ناو شارێك له‌ شاره‌كانه‌وه‌، یاخود بڕۆنه‌ میصره‌وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ داوای ئه‌كه‌ن له‌ میصردا هه‌یه‌ به‌ڵام له‌وێ زه‌لیلی و سه‌رشۆڕیه‌ یاخود هه‌ر ناتوانن بڕۆن [ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الذِّلَّةُ وَالْمَسْكَنَةُ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ جزیه‌و سه‌رانه‌تان له‌سه‌ر دائه‌نێ، وه‌ هه‌ر ئه‌بێ زه‌لیل و ریسواو سه‌رشۆڕ بن [ وَبَاءُوا بِغَضَبٍ مِنَ اللَّهِ ] وه‌ به‌تووڕه‌بوونی خوای گه‌وره‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌و شایه‌نی ئه‌وه‌بوون كه‌ خوای گه‌وره‌ لێیان تووڕه‌ بێت (تووڕه‌ بوونێك كه‌ شایه‌ن و گونجاو بێت به‌ گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌ كه‌ له‌ تووڕه‌ بوونی دروستكراوه‌كانی ناچێت و خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێت كه‌س چۆنێتیه‌كه‌ی نازانێت) [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا يَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ كوفریان ئه‌كرد به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ [ وَيَقْتُلُونَ النَّبِيِّينَ بِغَيْرِ الْحَقِّ ] وه‌ پێغه‌مبه‌رانیشیان (عليهم الصلاة والسلام) به‌ ناحه‌ق ئه‌كوشت وه‌كو: زه‌كه‌ریاو یه‌حیا، وه‌ هه‌وڵی كوشتنی عیسی پێغه‌مبه‌ریشیان دا صلی الله علیه وسلم خوای گه‌وره‌ به‌رزی كرده‌وه‌، وه‌چه‌ند جارێك هه‌وڵی كوشتنی پێغه‌مبه‌ری خوایشیان دا صلی الله علیه وسلم خوای گه‌وره‌ پاراستی [ ذَلِكَ بِمَا عَصَوْا وَكَانُوا يَعْتَدُونَ (٦١) ] ئه‌میش به‌هۆی سه‌رپێچی خۆیان وه‌ به‌رده‌وام ده‌ستدرێژیان ئه‌كردو سنوریان ئه‌به‌زاند
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (61) ជំពូក​: សូរ៉ោះអាល់ហ្ពាក៏រ៉ោះ
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

ការបកប្រែអត្ថន័យគម្ពីគួរអានជាភាសាឃឺដ ដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ