Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាលីអុិមរ៉ន   អាយ៉ាត់:
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَن تُغۡنِيَ عَنۡهُمۡ أَمۡوَٰلُهُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيۡـٔٗاۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمۡ وَقُودُ ٱلنَّارِ
{ هەندێك لە باسی كافران} [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَنْ تُغْنِيَ عَنْهُمْ أَمْوَالُهُمْ وَلَا أَوْلَادُهُمْ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا ] به‌ دڵنیایى كافران و بێباوه‌ڕان ماڵ و منداڵیان هیچ سوودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێ لای خوای گه‌وره‌ وه‌ له‌ عه‌زابی خواى گه‌وره‌ ڕزگاریان ناكات [ وَأُولَئِكَ هُمْ وَقُودُ النَّارِ (١٠) ] وه‌ ئه‌مانه‌ سووته‌مه‌نی ئاگری دۆزه‌خن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
كَدَأۡبِ ءَالِ فِرۡعَوۡنَ وَٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ بِذُنُوبِهِمۡۗ وَٱللَّهُ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ
[ كَدَأْبِ آلِ فِرْعَوْنَ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] هه‌روه‌كو حاڵ و پیشه‌و داب و نه‌ریتی فیرعه‌ون و داروده‌سته‌كه‌ی وه‌ ئوممه‌ته‌ كافره‌كانی پێش ئه‌مانیش كه‌ ده‌سه‌ڵات هیچ سوودى پێ نه‌گه‌یاندن [ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا فَأَخَذَهُمُ اللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ ] ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌ درۆزانی وه‌ خوای گه‌وره‌ بردیانیه‌وه‌و سزای دان به‌هۆی تاوانی خۆیانه‌وه‌ [ وَاللَّهُ شَدِيدُ الْعِقَابِ (١١) ] وه‌ عقوبه‌و سزای خوای گه‌وره‌ یه‌كجار سه‌خته‌ .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ سَتُغۡلَبُونَ وَتُحۡشَرُونَ إِلَىٰ جَهَنَّمَۖ وَبِئۡسَ ٱلۡمِهَادُ
[ قُلْ لِلَّذِينَ كَفَرُوا سَتُغْلَبُونَ وَتُحْشَرُونَ إِلَى جَهَنَّمَ وَبِئْسَ الْمِهَادُ (١٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌ جووله‌كه‌ بڵێ، یاخود وتراوه‌ به‌ موشریكانی قوڕه‌یش بڵێ: ئێوه‌ له‌ دونیادا تێكده‌شكێنرێن وه‌ له‌ قیامه‌تیشدا حه‌شر ئه‌كرێن بۆ ئاگری دۆزه‌خ كه‌ خراپترین شوێنی مانه‌وه‌یه‌ .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
قَدۡ كَانَ لَكُمۡ ءَايَةٞ فِي فِئَتَيۡنِ ٱلۡتَقَتَاۖ فِئَةٞ تُقَٰتِلُ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَأُخۡرَىٰ كَافِرَةٞ يَرَوۡنَهُم مِّثۡلَيۡهِمۡ رَأۡيَ ٱلۡعَيۡنِۚ وَٱللَّهُ يُؤَيِّدُ بِنَصۡرِهِۦ مَن يَشَآءُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَعِبۡرَةٗ لِّأُوْلِي ٱلۡأَبۡصَٰرِ
[ قَدْ كَانَ لَكُمْ آيَةٌ فِي فِئَتَيْنِ الْتَقَتَا ] ئه‌ی جووله‌كه‌ ئه‌مه‌ی كه‌ به‌سه‌ر كافراندا هات نموونه‌ و نیشانه‌یه‌كی گه‌وره‌ بوو بۆ ئێوه‌ كه‌ دوو كۆمه‌ڵ به‌ یه‌ك گه‌یشتن [ فِئَةٌ تُقَاتِلُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَأُخْرَى كَافِرَةٌ ] كۆمه‌ڵێكیان له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ كوشتار ئه‌كات كه‌ موسڵمانانن له‌ جه‌نگی به‌دردا، وه‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تریش كافرن [ يَرَوْنَهُمْ مِثْلَيْهِمْ رَأْيَ الْعَيْنِ ] له‌ كاتێكدا كه‌ كافره‌كان سێ ئه‌وه‌نده‌ی موسڵمانان بوون به‌ڵام خوای گه‌وره‌ خۆیانی وا هێنایه‌ پێش چاویان كه‌ به‌قه‌ده‌ر كافرانن و له‌ پێش چاوى خۆیاندا زۆری كردن، وه‌ كافرانی له‌ پێش چاویان كه‌م كرد [ وَاللَّهُ يُؤَيِّدُ بِنَصْرِهِ مَنْ يَشَاءُ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌سه‌رخستنی خۆی پاڵپشتی هه‌ر كه‌سێك ئه‌كات كه‌ ویستی لێ بێت [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَعِبْرَةً لِأُولِي الْأَبْصَارِ (١٣) ] ئه‌مه‌ به‌ دڵنیایى په‌ندو ئامۆژگاریه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ چاویان شت ئه‌بینێ وه‌ په‌ند وه‌رئه‌گرن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ ٱلشَّهَوَٰتِ مِنَ ٱلنِّسَآءِ وَٱلۡبَنِينَ وَٱلۡقَنَٰطِيرِ ٱلۡمُقَنطَرَةِ مِنَ ٱلذَّهَبِ وَٱلۡفِضَّةِ وَٱلۡخَيۡلِ ٱلۡمُسَوَّمَةِ وَٱلۡأَنۡعَٰمِ وَٱلۡحَرۡثِۗ ذَٰلِكَ مَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَٱللَّهُ عِندَهُۥ حُسۡنُ ٱلۡمَـَٔابِ
{شتە رازێنراوەكان لەلای مرۆڤ} [ زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ ] بۆ خه‌ڵكی ڕازێنراوه‌ته‌وه‌و جوانكراوه‌و له‌لایان خۆشه‌ویستكراوه‌ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ئاره‌زووی تیایه‌و دڵ پێی خۆشه‌ له‌ ئافره‌ت و كوڕ [ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنْطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالْأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ] وه‌ له‌و زێڕو زیو و سه‌روه‌ت و سامانه‌ زۆرانه‌ی كه‌ چه‌ند قاتێكه‌ له‌ ئاڵتون و زیو و ماینی له‌وه‌ڕێنراو و نیشانكراو له‌ ئاژه‌ڵان وه‌ له‌ كێڵگه‌و زه‌رعات، ئه‌نعام حوشترو مانگاو مه‌ڕو بزن ئه‌گرێته‌وه‌ [ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الْمَآبِ (١٤) ] به‌ڵام ئه‌مانه‌ هه‌ر هه‌مووی خۆشی و ڕازاوه‌یی ژیانی دونیایه‌ به‌ڵام باشترین گه‌ڕانه‌وه‌و سه‌ره‌نجام و پاداشت لای خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ به‌هه‌شته‌ .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
۞ قُلۡ أَؤُنَبِّئُكُم بِخَيۡرٖ مِّن ذَٰلِكُمۡۖ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ عِندَ رَبِّهِمۡ جَنَّٰتٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَأَزۡوَٰجٞ مُّطَهَّرَةٞ وَرِضۡوَٰنٞ مِّنَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ بَصِيرُۢ بِٱلۡعِبَادِ
[ قُلْ أَؤُنَبِّئُكُمْ بِخَيْرٍ مِنْ ذَلِكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رموو: ئایا هه‌واڵتان پێ بده‌م له‌ هه‌موو له‌و شتانه‌ باشتر چیه‌؟ [ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا عِنْدَ رَبِّهِمْ ] بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌ له‌ دونیادا له‌ لایه‌نی په‌روه‌ردگاریان له‌ ڕۆژی قیامه‌ت [ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] خوای گه‌وره‌ كۆمه‌ڵێك باخ و باخاتیان له‌ناو به‌هه‌شتدا ئه‌داتێ كه‌ جۆگه‌له‌ ئاو له‌ ژێر ئه‌و دارانه‌دا ئه‌ڕوات وه‌ به‌ نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ [ وَأَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ ] وه‌ كۆمه‌ڵێك خێزانی پاكیان ئه‌داتێ كه‌ وه‌ك ئافره‌تانی دونیا نین كه‌ تووشی حه‌یزو نیفاس و ئه‌و شتانه‌ ببن [ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ ] وه‌ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌شیان له‌سه‌ره‌ خوای گه‌وره‌ لێیان ڕازی ئه‌بێ [ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ (١٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بینه‌ره‌ به‌ به‌نده‌كانی خۆی كێ شایه‌نی ئه‌م پاداشتانه‌یه‌ كه‌ بیداته‌وه‌ .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាលីអុិមរ៉ន
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ