ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (7) ជំពូក​: សូរ៉ោះអាលីអុិមរ៉ន
هُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ عَلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ مِنۡهُ ءَايَٰتٞ مُّحۡكَمَٰتٌ هُنَّ أُمُّ ٱلۡكِتَٰبِ وَأُخَرُ مُتَشَٰبِهَٰتٞۖ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمۡ زَيۡغٞ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَٰبَهَ مِنۡهُ ٱبۡتِغَآءَ ٱلۡفِتۡنَةِ وَٱبۡتِغَآءَ تَأۡوِيلِهِۦۖ وَمَا يَعۡلَمُ تَأۡوِيلَهُۥٓ إِلَّا ٱللَّهُۗ وَٱلرَّٰسِخُونَ فِي ٱلۡعِلۡمِ يَقُولُونَ ءَامَنَّا بِهِۦ كُلّٞ مِّنۡ عِندِ رَبِّنَاۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ
{ئایەتی موحكەم‌و موتەشابیهـ} [ هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ی بۆ سه‌ر تۆ دابه‌زاندووه‌ [ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ ] كه‌ هه‌یه‌ له‌ ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز موحكه‌من واته‌: یه‌ك ته‌فسیرو یه‌ك لێكدانه‌وه‌ی هه‌یه‌ زیاتر له‌ مانایه‌ك هه‌ڵناگرێ و ماناكانی ئاشكراو ڕوونه‌ [ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ ] كه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌سڵ و بنچینه‌ی قورئانی پیرۆزن [ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ ] وه‌ هه‌ندێك ئایه‌تی تریش هه‌یه‌ موته‌شابیهن كه‌ زیاتر له‌ ماناو ته‌فسیرێك هه‌ڵئه‌گرێ و هه‌موو كه‌س ماناكانی نازانێ [ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ ] جا ئێمه‌ ئه‌مرمان پێ كراوه‌ شوێن ئایه‌تی موحكه‌م بكه‌وین و ئیشی پێ بكه‌ین، وه‌ ئیمان به‌ ئایه‌تی موته‌شابیهـ بێنین، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زه‌یغ و لادان له‌ حه‌ق له‌ دڵیاندا هه‌یه‌و دڵیان له‌سه‌ر حه‌ق لایداوه‌ [ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ ] ئه‌مانه‌ ئه‌چن شوێن ئایه‌ته‌ موته‌شابیهه‌كان ئه‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی گومان بۆ موسڵمانان دروست بكه‌ن وه‌ مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فیتنه‌ و ئاشووب بۆ خه‌ڵكی موسڵمان بنێنه‌وه‌و دینه‌كه‌یان لێ تێكبده‌ن وه‌ ئه‌یانه‌وێ ته‌ئویلیشی بكه‌ن و لێكی بده‌نه‌وه‌ به‌و شێوازه‌ی كه‌ گونجاو بێ له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی خراپی خۆیان [ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ ] له‌ كاتێكدا ئه‌و ئایه‌ته‌ موته‌شابیهانه‌ هیچ كه‌سێك ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی نازانێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ [ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا ] جا هه‌یه‌ له‌ زاناكان لێره‌ ڕائه‌وه‌ستێ، واته‌: ته‌نها خوا ئه‌زانێ و ئه‌وانه‌ی له‌ زانست و زانیاری چه‌سپاو و دامه‌زراون ئه‌ڵێن: ئیمانمان پێی هێناوه‌، وه‌ هه‌یشه‌ ئه‌فه‌رمووێ: ته‌نها خوای گه‌وره‌و زانا دامه‌زراوه‌كانیش مانای ئه‌و ئایه‌ته‌ موته‌شابیهانه‌ ئه‌زانن وه‌كو ابن عباس ئه‌فه‌رمووێ: منیش یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ ئه‌زانم، وه‌ زانایان ئه‌ڵێن: ئێمه‌ ئیمانمان به‌هه‌مووی هه‌یه‌ به‌ موحكم و به‌ موته‌شابیهه‌وه‌ چونكه‌ هه‌مووی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ هاتووه‌ [ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ (٧) ] وه‌ هیچ كه‌سێك بیر ناكاته‌وه‌ مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌ خاوه‌ن عه‌قڵ و تێگه‌یشتنن .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (7) ជំពូក​: សូរ៉ោះអាលីអុិមរ៉ន
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

ការបកប្រែអត្ថន័យគម្ពីគួរអានជាភាសាឃឺដ ដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ