ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (12) ជំពូក​: សូរ៉ោះលុកម៉ាន
وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا لُقۡمَٰنَ ٱلۡحِكۡمَةَ أَنِ ٱشۡكُرۡ لِلَّهِۚ وَمَن يَشۡكُرۡ فَإِنَّمَا يَشۡكُرُ لِنَفۡسِهِۦۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٞ
[ وَلَقَدْ آتَيْنَا لُقْمَانَ الْحِكْمَةَ ] وه‌ به‌دڵنیایى ئێمه‌ حیكمه‌ت و زانیاری و تێگه‌یشتن و پێكان له‌ وته‌و كاربه‌جێیمان به‌ لوقمان به‌خشی كه‌ پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه‌، به‌ڵكو پیاوچاكێكى ره‌شپێستى حه‌به‌شى بووه‌ له‌سه‌رده‌می داود پێغه‌مبه‌ردا - صلی الله علیه وسلم - ژیاوه‌و قازی بووه‌ له‌ناو به‌نی ئیسرائیل [ أَنِ اشْكُرْ لِلَّهِ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێ كردووه‌ كه‌ شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكات له‌سه‌ر ئه‌و به‌خششانه‌ى كه‌ پێی به‌خشیووه‌ [ وَمَنْ يَشْكُرْ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ ] وه‌هه‌ر كه‌سێكیش شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكات ئه‌وه‌ سوپاسی خۆی كردووه‌و سووده‌كه‌ی بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ [ وَمَنْ كَفَرَ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش كوفرانه‌ی نیعمه‌ته‌كانی خواى گه‌وره‌ بكات و نكوڵی لێ بكات [ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ (١٢) ] ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ-پێویسته‌ له‌وه‌ی كه‌ سوپاسی بكه‌ی، وه‌ زۆر سوپاسكراوه‌ له‌ لایه‌ن هه‌موو دروستكراوه‌كانی تره‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (12) ជំពូក​: សូរ៉ោះលុកម៉ាន
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

ការបកប្រែអត្ថន័យគម្ពីគួរអានជាភាសាឃឺដ ដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ