Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: សទ   អាយ៉ាត់:
وَوَهَبۡنَا لَهُۥٓ أَهۡلَهُۥ وَمِثۡلَهُم مَّعَهُمۡ رَحۡمَةٗ مِّنَّا وَذِكۡرَىٰ لِأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ
[ وَوَهَبْنَا لَهُ أَهْلَهُ ] وه‌ كه‌سوكاریشیمان بۆ گێڕایه‌وه‌، ئه‌ووترێ: مردوونه‌ خوای گه‌وره‌ زیندووی كردونه‌ته‌وه‌، یاخود كۆی كردونه‌ته‌وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ [ وَمِثْلَهُمْ مَعَهُمْ ] وه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌یشى له‌گه‌ڵیاندا پێ به‌خشیوه‌ [ رَحْمَةً مِنَّا ] وه‌كو ڕه‌حمه‌تێك له‌ خوای گه‌وره‌وه‌ به‌هۆى ئارامگرتن و سوپاسگوزارى و رازى بوونى [ وَذِكْرَى لِأُولِي الْأَلْبَابِ (٤٣) ] وه‌ وه‌كو یادخستنه‌وه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خاوه‌ن عه‌قڵ و ژیرین كه‌ بزانن سه‌ره‌نجامى ئارامگرتن خۆشگوزه‌رانى و ده‌روى خێرو بردنه‌وه‌یه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَخُذۡ بِيَدِكَ ضِغۡثٗا فَٱضۡرِب بِّهِۦ وَلَا تَحۡنَثۡۗ إِنَّا وَجَدۡنَٰهُ صَابِرٗاۚ نِّعۡمَ ٱلۡعَبۡدُ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٞ
[ وَخُذْ بِيَدِكَ ضِغْثًا ] ئه‌ووترێ: ئه‌یوب - صلی الله علیه وسلم - خێزانه‌كه‌ی قژی درێژ بووه‌ قژه‌كه‌ی بڕیوه‌و فرۆشتوویه‌تی و نانی بۆی كڕیوه‌ له‌وه‌ لێی تووڕه‌ بووه‌و سوێندی خواردووه‌ كه‌ چاك ببمه‌وه‌ ده‌بێت لێت بده‌م، بۆ ئه‌وه‌ی سوێنده‌كه‌ی نه‌كه‌وێ و خێزانه‌كه‌یشى له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو چاكه‌و وه‌فاو خزمه‌ت كردن و ره‌حم و سۆزه‌ى لێى نه‌درێت خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: هه‌ندێك پووش یان په‌له‌ دار خورمایه‌ بگره‌ به‌ده‌سته‌وه‌و [ فَاضْرِبْ بِهِ وَلَا تَحْنَثْ ] به‌و شێوازه‌ لێی بده‌ بۆ ئه‌وه‌ی سوێنده‌كه‌ت نه‌شكێت و ئه‌ویش ئێش و ئازاری پێ نه‌گات، (كه‌فاره‌ت له‌ شه‌ریعه‌تى ئه‌واندا نه‌بووه‌ بۆیه‌ كه‌فاره‌تى سوێنده‌كه‌ى نه‌داوه‌و جێبه‌جێى كردووه‌ به‌ڵام خواى گه‌وره‌ بۆى ئاسان كردووه‌) [ إِنَّا وَجَدْنَاهُ صَابِرًا ] ئێمه‌ بینیمان ئه‌یوب - صلی الله علیه وسلم - كه‌سێكی زۆر ئارامگر بوو [ نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّهُ أَوَّابٌ (٤٤) ] باشترین به‌نده‌ بوو وه‌ زۆر بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕایه‌وه‌ .
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَٱذۡكُرۡ عِبَٰدَنَآ إِبۡرَٰهِيمَ وَإِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ أُوْلِي ٱلۡأَيۡدِي وَٱلۡأَبۡصَٰرِ
[ وَاذْكُرْ عِبَادَنَا إِبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ أُولِي الْأَيْدِي وَالْأَبْصَارِ (٤٥) ] وه‌ تۆ یادی ئه‌م به‌ندانه‌ی ئێمه‌ بكه‌وه‌ ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب كه‌ ئه‌مانه‌ ده‌ستێكى باڵایان هه‌بووه‌ له‌ كرده‌وه‌ى چاك و په‌رستندا، وه‌ چاكه‌ى زۆریان هه‌بوو به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه‌، وه‌ خاوه‌ن بینایى بوونه‌و حه‌قبین بوونه‌و زانیارى و شاره‌زاییان هه‌بووه‌ له‌ دیندا.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِنَّآ أَخۡلَصۡنَٰهُم بِخَالِصَةٖ ذِكۡرَى ٱلدَّارِ
[ إِنَّا أَخْلَصْنَاهُمْ بِخَالِصَةٍ ذِكْرَى الدَّارِ (٤٦) ] وه‌ ئه‌مانمان تایبه‌ت كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ بیریان لای دونیا نه‌بووه‌ به‌ڵكو تایبه‌ت یادی قیامه‌تیان كردۆته‌وه‌و كاریان بۆ قیامه‌ت كردووه‌و خۆشه‌ویستى دونیامان له‌ دڵیان ده‌ركردووه‌و خۆشه‌ویستى قیامه‌ت و به‌هه‌شتمان خستۆته‌ دڵیانه‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَإِنَّهُمۡ عِندَنَا لَمِنَ ٱلۡمُصۡطَفَيۡنَ ٱلۡأَخۡيَارِ
[ وَإِنَّهُمْ عِنْدَنَا لَمِنَ الْمُصْطَفَيْنَ الْأَخْيَارِ (٤٧) ] وه‌ ئه‌مان له‌لای ئێمه‌ له‌و كه‌سانه‌ بوونه‌ كه‌ له‌ناو چاكه‌كاراندا هه‌ڵمانبژاردوون و چاكه‌كار بوونه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَٱذۡكُرۡ إِسۡمَٰعِيلَ وَٱلۡيَسَعَ وَذَا ٱلۡكِفۡلِۖ وَكُلّٞ مِّنَ ٱلۡأَخۡيَارِ
[ وَاذْكُرْ إِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ ] وه‌ یادی ئیسماعیل و (یه‌سه‌ع) بكه‌وه‌، كه‌ وتراوه‌: (خضر) بووه‌، یاخود هاوڕێی (ئیلیاس) بووه‌ [ وَذَا الْكِفْلِ ] وه‌ یادی (ذا الكفل)یش بكه‌ كه‌ پیاوێكی چاك بووه‌ له‌ به‌نی ئیسرائیل، وه‌ وتراوه‌: پێغه‌مبه‌ر بووه‌ [ وَكُلٌّ مِنَ الْأَخْيَارِ (٤٨) ] ئه‌مانه‌ هه‌موویان له‌ پیاوچاكان بوونه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
هَٰذَا ذِكۡرٞۚ وَإِنَّ لِلۡمُتَّقِينَ لَحُسۡنَ مَـَٔابٖ
[ هَذَا ذِكْرٌ ] ئه‌مانه‌ هه‌مووی یادخستنه‌وه‌یه‌كه‌و یادی تۆی ئه‌خه‌ینه‌وه‌ [ وَإِنَّ لِلْمُتَّقِينَ لَحُسْنَ مَآبٍ (٤٩) ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن كاتێك كه‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ باشترین گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌یه‌ كه‌ به‌هه‌شتی خوای گه‌وره‌یه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
جَنَّٰتِ عَدۡنٖ مُّفَتَّحَةٗ لَّهُمُ ٱلۡأَبۡوَٰبُ
[ جَنَّاتِ عَدْنٍ ] به‌هه‌شتێكه‌ كه‌ شوێنی مانه‌وه‌یه‌ [ مُفَتَّحَةً لَهُمُ الْأَبْوَابُ (٥٠) ] ده‌رگاكانیان بۆ ئه‌كرێته‌وه‌ تا به‌ڕێزه‌وه‌ بچنه‌ ژووره‌وه‌
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
مُتَّكِـِٔينَ فِيهَا يَدۡعُونَ فِيهَا بِفَٰكِهَةٖ كَثِيرَةٖ وَشَرَابٖ
[ مُتَّكِئِينَ فِيهَا ] له‌ به‌هه‌شتدا پاڵ ئه‌ده‌نه‌وه‌ [ يَدْعُونَ فِيهَا بِفَاكِهَةٍ كَثِيرَةٍ وَشَرَابٍ (٥١) ] وه‌ داوای جۆره‌ها میوه‌ی زۆرو خواردنه‌وه‌ی زۆر ئه‌كه‌ن و پێیان ئه‌به‌خشرێ.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
۞ وَعِندَهُمۡ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرۡفِ أَتۡرَابٌ
[ وَعِنْدَهُمْ قَاصِرَاتُ الطَّرْفِ أَتْرَابٌ (٥٢) ] وه‌ حۆریشیان هه‌یه‌ كه‌ چاویان كورت كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر مێرده‌كانیان جگه‌ له‌وان ته‌ماشای كه‌سی تر ناكه‌ن (أَتْرَابٌ) واته‌: هاوته‌مه‌نن له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِيَوۡمِ ٱلۡحِسَابِ
[ هَذَا مَا تُوعَدُونَ لِيَوْمِ الْحِسَابِ (٥٣) ] ئا ئه‌م پاداشته‌یه‌ كه‌ به‌ڵێنتان پێ دراوه‌ بۆ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌ پێتان بدرێت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
إِنَّ هَٰذَا لَرِزۡقُنَا مَا لَهُۥ مِن نَّفَادٍ
[ إِنَّ هَذَا لَرِزْقُنَا مَا لَهُ مِنْ نَفَادٍ (٥٤) ] به‌ دڵنیایی ئه‌مه‌ ڕزقی ئێمه‌یه‌ ئه‌یده‌ین به‌ به‌هه‌شتیان كه‌ بڕانی بۆ نیه‌ و نابڕێ و كۆتایی نایات و له‌ناو ناچێت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
هَٰذَاۚ وَإِنَّ لِلطَّٰغِينَ لَشَرَّ مَـَٔابٖ
[ هَذَا وَإِنَّ لِلطَّاغِينَ لَشَرَّ مَآبٍ (٥٥) ] به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه‌ سه‌ركه‌شیان كردووه‌و سنووری خوای گه‌وره‌یان به‌زاندووه‌ به‌تاوان خراپترین گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌یه‌ كه‌ ئاگری دۆزه‌خه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
جَهَنَّمَ يَصۡلَوۡنَهَا فَبِئۡسَ ٱلۡمِهَادُ
[ جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا فَبِئْسَ الْمِهَادُ (٥٦) ] ئه‌چنه‌ ناو دۆزه‌خ كه‌ خراپترین شوێنی مانه‌وه‌یه‌ وه‌كو بێشكه‌و شوێنێك كه‌ تیایدا پاڵ ئه‌ده‌نه‌وه‌و هه‌موو لایه‌كیان ئاگره‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
هَٰذَا فَلۡيَذُوقُوهُ حَمِيمٞ وَغَسَّاقٞ
{خواردن و خواردنه‌وه‌ى دۆزه‌خییه‌كان } [ هَذَا فَلْيَذُوقُوهُ حَمِيمٌ وَغَسَّاقٌ (٥٧) ] وه‌ با بچێژن له‌ ئاوی گه‌رمی كوڵاو به‌ ئاگری دۆزه‌خ كه‌ له‌وپه‌ڕی كوڵاندایه‌، وه‌ (غه‌ساق)یش ئه‌و كێماو و زوخاو و برینه‌یه‌ كه‌ له‌ له‌شی دۆزه‌خیه‌كان دێته‌ خواره‌وه‌ ئه‌وه‌ خواردنیانه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَءَاخَرُ مِن شَكۡلِهِۦٓ أَزۡوَٰجٌ
[ وَآخَرُ مِنْ شَكْلِهِ أَزْوَاجٌ (٥٨) ] وه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌م سزایانه‌و جۆره‌ها سزای تریان بۆ هه‌یه‌ وه‌كو (زه‌مهه‌ریرو زه‌ققوم و سه‌موم).
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
هَٰذَا فَوۡجٞ مُّقۡتَحِمٞ مَّعَكُمۡ لَا مَرۡحَبَۢا بِهِمۡۚ إِنَّهُمۡ صَالُواْ ٱلنَّارِ
[ هَذَا فَوْجٌ مُقْتَحِمٌ مَعَكُمْ ] ئه‌ی دۆزه‌خیان ئه‌مه‌یش كۆمه‌ڵێكی تره‌ دێنه‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، دۆزه‌خیه‌كانیش له‌ جیاتى به‌خێرهاتن و پێشوازى و سڵاو ئه‌ڵێن: [ لَا مَرْحَبًا بِهِمْ ] ده‌ى به‌خێر نه‌یه‌ن [ إِنَّهُمْ صَالُو النَّارِ (٥٩) ] ئه‌وانیش ئه‌چنه‌ ئاگری دۆزه‌خ و شایه‌نی ئاگری دۆزه‌خن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
قَالُواْ بَلۡ أَنتُمۡ لَا مَرۡحَبَۢا بِكُمۡۖ أَنتُمۡ قَدَّمۡتُمُوهُ لَنَاۖ فَبِئۡسَ ٱلۡقَرَارُ
[ قَالُوا بَلْ أَنْتُمْ لَا مَرْحَبًا بِكُمْ ] ئه‌مانیش ژێرده‌سته‌كان كه‌ ئه‌چنه‌ ناو دۆزه‌خ پێیان ئه‌ڵێن: ئێوه‌ به‌خێر نه‌یه‌ن و سڵاو و ڕێز له‌ ئێوه‌ نه‌بێ [ أَنْتُمْ قَدَّمْتُمُوهُ لَنَا ] ئێوه‌ بوون ئێمه‌تان خسته‌ ناو ئه‌م دۆزه‌خه‌وه‌و ئێمه‌تان بۆ دۆزه‌خ بانگ كرد [ فَبِئْسَ الْقَرَارُ (٦٠) ] كه‌ خراپترین شوێنی نیشته‌جێ بوونه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
قَالُواْ رَبَّنَا مَن قَدَّمَ لَنَا هَٰذَا فَزِدۡهُ عَذَابٗا ضِعۡفٗا فِي ٱلنَّارِ
[ قَالُوا رَبَّنَا مَنْ قَدَّمَ لَنَا هَذَا فَزِدْهُ عَذَابًا ضِعْفًا فِي النَّارِ (٦١) ] ئه‌ڵێن: خوایه‌ هه‌ر كه‌سێك ئێمه‌ی بۆ ئه‌م شوێنه‌ هێناوه‌و ئه‌م شوێنه‌ی پێشكه‌ش ئێمه‌ كردووه‌و بۆته‌ هۆكار سزای چه‌ند قات بده‌و سزای بۆ زیاد بكه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خدا.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: សទ
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ