Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាស់ហ្សូមើរ   អាយ៉ាត់:
أَوۡ تَقُولَ لَوۡ أَنَّ ٱللَّهَ هَدَىٰنِي لَكُنتُ مِنَ ٱلۡمُتَّقِينَ
[ أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنْتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (٥٧) ] یان كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن و ته‌وبه‌ بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا بڵێی ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی بدامایه‌و ڕێنمایی بكردمایه‌ ئه‌وا ئێستا منیش یه‌كێك ده‌بووم له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌م ئه‌كرد.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
أَوۡ تَقُولَ حِينَ تَرَى ٱلۡعَذَابَ لَوۡ أَنَّ لِي كَرَّةٗ فَأَكُونَ مِنَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
[ أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (٥٨) ] یان كاتێك كه‌ سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌بینێ بڵێت ئه‌گه‌ر منیش جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ هه‌بوایه‌ بۆ دونیا ئه‌وه‌ منیش كه‌سێكی چاكه‌كار ئه‌بووم، واته‌: پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ بكه‌یت و په‌شیمان ببیته‌وه‌ له‌ دونیادا چاكه‌ بكه‌و ئیمان بێنه‌و ته‌وبه‌ بكه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
بَلَىٰ قَدۡ جَآءَتۡكَ ءَايَٰتِي فَكَذَّبۡتَ بِهَا وَٱسۡتَكۡبَرۡتَ وَكُنتَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ
[ بَلَى قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا ] خواى گه‌وره‌ پێیان ده‌فه‌رمێت: به‌ڵێ ئایه‌ته‌كانی منت بۆ هات وه‌ پێتگه‌یشت به‌ڵام تۆ به‌ درۆت زانی [ وَاسْتَكْبَرْتَ ] وه‌ خۆت به‌گه‌وره‌ زانی و لووتبه‌رز بووی له‌ ئاستیاندا [ وَكُنْتَ مِنَ الْكَافِرِينَ (٥٩) ] وه‌ تۆ یه‌كێك بووی له‌وانه‌ی كه‌ كافرو بێباوه‌ڕ بوویت پێی.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ تَرَى ٱلَّذِينَ كَذَبُواْ عَلَى ٱللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسۡوَدَّةٌۚ أَلَيۡسَ فِي جَهَنَّمَ مَثۡوٗى لِّلۡمُتَكَبِّرِينَ
{كافران و بیدعه‌چیان له‌ رۆژى قیامه‌ت روویان ره‌ش ده‌بێت} [ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُمْ مُسْوَدَّةٌ ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه‌ درۆیان بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵبه‌ستووه‌و شه‌ریكیان بۆ خواى گه‌وره‌ داناوه‌و به‌ناوی خوای گه‌وره‌و به‌ناوی دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌یان كردووه‌ ده‌بینیت ڕوویان ڕه‌شه‌، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌هلى بیده‌ع و ناكۆكى و جیاوازى و پارچه‌ پارچه‌یی روویان ره‌ش ده‌بێت، وه‌ ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌یش روویان سپى ده‌بێت) [ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِلْمُتَكَبِّرِينَ (٦٠) ] ئایا له‌ جه‌هه‌ننه‌مدا شوێنی مانه‌وه‌ نیه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ خۆبه‌گه‌وره‌زان و لووتبه‌رزانه‌ كه‌ خۆیان به‌گه‌وره‌ ئه‌زانی له‌ ئاست گوێڕایه‌ڵى و عیباده‌تی خوا؟ (واته‌: به‌ دڵنیایى دۆزه‌خ شوێنى مانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌یه‌).
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَيُنَجِّي ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ بِمَفَازَتِهِمۡ لَا يَمَسُّهُمُ ٱلسُّوٓءُ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ
[ وَيُنَجِّي اللَّهُ الَّذِينَ اتَّقَوْا بِمَفَازَتِهِمْ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌ خوای گه‌وره‌ سه‌ریان ئه‌خات و ڕزگاریان ئه‌كات له‌ ئاگری دۆزه‌خ، وه‌ به‌هه‌شت ئه‌به‌نه‌وه‌و ده‌چنه‌ ناوى [ لَا يَمَسُّهُمُ السُّوءُ ] كه‌ هیچ خراپه‌و سزایه‌ك ئه‌مان ناگرێته‌وه‌ [ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٦١) ] وه‌ خه‌فه‌تیش ناخۆن له‌وه‌ی كه‌ له‌ دونیا به‌جێیان هێشتووه‌، به‌ڵكو ئه‌مینن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
ٱللَّهُ خَٰلِقُ كُلِّ شَيۡءٖۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ وَكِيلٞ
[ اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ ] خوای گه‌وره‌ دروستكاری هه‌موو شتێكه‌ [ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ (٦٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌و خۆى ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات و هه‌ڵسوكه‌وتى تێدا ده‌كات.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
لَّهُۥ مَقَالِيدُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۗ وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ
[ لَهُ مَقَالِيدُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وه‌ كلیلی خه‌زێنه‌كانی ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌مووی به‌ده‌ستى خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَالَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّهِ أُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (٦٣) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كوفریان كردووه‌ به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ ئه‌وانه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
قُلۡ أَفَغَيۡرَ ٱللَّهِ تَأۡمُرُوٓنِّيٓ أَعۡبُدُ أَيُّهَا ٱلۡجَٰهِلُونَ
[ قُلْ أَفَغَيْرَ اللَّهِ تَأْمُرُونِّي أَعْبُدُ أَيُّهَا الْجَاهِلُونَ (٦٤) ] هاوبه‌شبڕیارده‌ران له‌ نه‌زانى و نه‌فامییاندا داوایان له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا -صلی الله علیه وسلم - كرد كه‌ خوایه‌كانى ئه‌وان بپه‌رستێت و ئه‌وانیش خوایه‌كه‌ى ئه‌م ده‌په‌رستن، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی محمد -صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئێوه‌ فه‌رمانم پێ ئه‌كه‌م كه‌ من عیباده‌ت بۆ جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ بكه‌م ئه‌ی نه‌زان و نه‌فامان.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَلَقَدۡ أُوحِيَ إِلَيۡكَ وَإِلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكَ لَئِنۡ أَشۡرَكۡتَ لَيَحۡبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ
{هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوا كرده‌وه‌ به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌} [ وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ (٦٥) ] وه‌ به‌ دڵنیایی ئه‌ی محمد -صلی الله علیه وسلم - وه‌حیمان بۆ تۆ و بۆ پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆیش ناردووه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بده‌ی ئه‌وه‌ كرده‌وه‌كانت هه‌مووی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه‌ وه‌ له‌ زه‌ره‌رمه‌ندان ده‌بیت، (هه‌ر چه‌نده‌ پێغه‌مبه‌ری خوا -صلی الله علیه وسلم - دوور بووه‌ له‌ شه‌ریك دانان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا -صلی الله علیه وسلم - شه‌ریك بۆ خوا دابنێت كرده‌وه‌ی به‌تاڵ بێته‌وه‌ ئه‌وا ئێمه‌ له‌ پێشترین و هه‌ڕه‌شه‌كه‌ بۆ ئێمه‌یه‌).
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
بَلِ ٱللَّهَ فَٱعۡبُدۡ وَكُن مِّنَ ٱلشَّٰكِرِينَ
[ بَلِ اللَّهَ فَاعْبُدْ ] به‌ڵكو به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره‌ بپه‌رسته‌ [ وَكُنْ مِنَ الشَّاكِرِينَ (٦٦) ] وه‌ له‌و كه‌سانه‌ به‌ كه‌ شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
وَمَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦ وَٱلۡأَرۡضُ جَمِيعٗا قَبۡضَتُهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَٱلسَّمَٰوَٰتُ مَطۡوِيَّٰتُۢ بِيَمِينِهِۦۚ سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ
[ وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ ] پیاوێك له‌ ئه‌هلى كتاب هاته‌ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا -صلی الله علیه وسلم - وتى: ئه‌ى باوكى قاسم: ئایا پێتگه‌یشتووه‌ خواى گه‌وره‌ دروستكراوه‌كان ده‌خاته‌ سه‌ر په‌نجه‌یه‌كى، وه‌ ئاسمانه‌كان ده‌خاته‌ سه‌ر په‌نجه‌یه‌كى، وه‌ زه‌ویه‌كان ده‌خاته‌ سه‌ر په‌نجه‌یه‌كى، وه‌ داره‌كان ده‌خاته‌ سه‌ر په‌نجه‌یه‌كى، وه‌ ئاو و خۆڵ ده‌خاته‌ سه‌ر په‌نجه‌یه‌كى؟! پێغه‌مبه‌رى خوا -صلی الله علیه وسلم - وه‌كو به‌راستدانانى پێكه‌نى تا ددانه‌كانى دواوه‌ى ده‌ركه‌وت، وه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: كافران و بێباوه‌ڕان خوای گه‌وره‌یان به‌ گه‌وره‌ نه‌زانیوه‌ چه‌ندێك شایه‌نی به‌ گه‌وره‌ زانینه‌ وه‌ خوای گه‌وره‌یان وه‌كو خۆی نه‌ناسیوه‌ كه‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌ [ وَالْأَرْضُ جَمِيعًا قَبْضَتُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَالسَّمَاوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ ] وه‌ هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌كه‌ له‌ناو مشتی خوای گه‌وره‌دایه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت، وه‌ هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌كه‌ لوول ئه‌كات و له‌ناو ده‌ستی ڕاستی خوای گه‌وره‌دایه‌، پێغه‌مبه‌رى خوا -صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (له‌رۆژى قیامه‌ت خواى گه‌وره‌ زه‌وى ده‌خاته‌ ناو ده‌ستییه‌وه‌و ئاسمانه‌كان لوول ده‌كات به‌ ده‌سته‌كه‌ى ترى پاشان ده‌فه‌رمێت: ته‌نها من مه‌لیكم، كوا مه‌لیك و پاشاكانى دونیا)، كه‌ ئه‌میش جێگیر كردنی سیفاتی ده‌ست و مشت و په‌نجه‌یه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ ده‌ست و مشت و په‌نجه‌ى هیچ له‌ دروستكراوه‌كان ناچێت وه‌ چۆنیه‌تیه‌كه‌یشی خوای گه‌وره‌ خۆی نه‌بێت كه‌سی تر نایزانێت، ده‌بێت وه‌كو خۆى باوه‌ڕمان پێى هه‌بێت چونكه‌ ئایه‌تى قورئانى پیرۆز و فه‌رمووده‌ى صه‌حیحى پێغه‌مبه‌رى خوایه‌ -صلی الله علیه وسلم - به‌ بێ گۆڕینى ماناكه‌ى بۆ مانایه‌كى تر، وه‌ به‌بێ نكوڵى كردن لێى و چواندنى به‌ سیفاتى دروستكراوه‌كانى و پرسیار كردن له‌ چۆنێتیه‌كه‌ى [ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ (٦٧) ] پاك و مونه‌ززه‌هی و به‌رزی و بڵندی بۆ خوای گه‌وره‌ له‌و هاوبه‌شبڕیاردانانه‌ی كه‌ هاوبه‌شبڕیارده‌ران ئه‌یده‌نه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាស់ហ្សូមើរ
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ