ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (53) ជំពូក​: សូរ៉ោះហ្វូសស៊ីឡាត់
سَنُرِيهِمۡ ءَايَٰتِنَا فِي ٱلۡأٓفَاقِ وَفِيٓ أَنفُسِهِمۡ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمۡ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّۗ أَوَلَمۡ يَكۡفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٌ
[ سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ ] ئێمه‌ نیشانه‌ی تاك و ته‌نهایی و گه‌وره‌یی و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌و ڕاستگۆیی قورئانیان نیشان ئه‌ده‌ین له‌ لوتكه‌و ئاسماندا له‌ خۆرو مانگ و ئه‌ستێره‌كاندا، له‌ شه‌و و ڕۆژدا [ وَفِي أَنْفُسِهِمْ ] وه‌ له‌ نه‌فسی خۆیاندا كه‌ خوای گه‌وره‌ چۆن دروستی كردوون و لاشه‌ی چۆن پێكهێناون، یاخود (فِي الْآفَاقِ) له‌و شوێنانه‌ی كه‌ لێتان نزیكه‌ وه‌كو (غه‌زای به‌درو فه‌تحی مه‌ككه‌) یاخود له‌و شوێنه‌ دوورانه‌دا كه‌ فه‌تحی ئه‌كه‌ن و ئیسلامی تێدا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ [ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ ] تا بۆتان ده‌ركه‌وێ ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ حه‌قه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ هاتووه‌ [ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ (٥٣) ] ئایا خوای گه‌وره‌ به‌س نیه‌ كه‌ شایه‌ته‌ له‌سه‌ر هه‌موو شتێك، وه‌ له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانتان، وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ قورئان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ دابه‌زیوه‌و حه‌قه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (53) ជំពូក​: សូរ៉ោះហ្វូសស៊ីឡាត់
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

ការបកប្រែអត្ថន័យគម្ពីគួរអានជាភាសាឃឺដ ដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ