ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (3) ជំពូក​: សូរ៉ោះអាល់ហ៊ូជូរ៉ត
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَغُضُّونَ أَصۡوَٰتَهُمۡ عِندَ رَسُولِ ٱللَّهِ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱمۡتَحَنَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُمۡ لِلتَّقۡوَىٰۚ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَأَجۡرٌ عَظِيمٌ
[ إِنَّ الَّذِينَ يَغُضُّونَ أَصْوَاتَهُمْ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ أُولَئِكَ الَّذِينَ امْتَحَنَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ لِلتَّقْوَى ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌نگیان نزم ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وانه‌ خوای گه‌وره‌ دڵی تاقیكرونه‌ته‌وه‌ بۆ ته‌قواو ته‌قوای ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ركه‌وتووه‌و له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوونه‌، كه‌ دواتر ئه‌بوبه‌كرو عومه‌ر (خوایان لێی ڕازی بێت) زۆر به‌ نزمی له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوادا - صلی الله علیه وسلم - قسه‌یان ئه‌كرد، وه‌ ئیمامى عومه‌ر گوێى له‌ ده‌نگى دوو پیاو بوو له‌ مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ ده‌نگى به‌رز قسه‌یان ده‌كرد، پێى فه‌رموون: ئایا ئێوه‌ ده‌زانن له‌ كوێ قسه‌ ده‌كه‌ن؟ پاشان فه‌رمووى: ئێوه‌ خه‌ڵكى كوێن؟ وتیان (تائیف)، فه‌رمووى ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى مه‌دینه‌ بوونایه‌ ئه‌وا لێمده‌دان و ئازارم پێ ده‌گه‌یاندن، زانایان ده‌فه‌رموون: نابێت له‌ لاى گوڕى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌نگ به‌رز بكرێته‌وه‌و ده‌بێت به‌ زیندوویی و مردوویى رێزى لێبگیرێت، وه‌ له‌ كاتى بیستنى فه‌رمووده‌كانیشى ده‌بێت موسڵمان بێده‌نگ بێت و به‌ڕێزو ئیحترام و به‌گه‌وره‌زانینه‌وه‌ گوێى لێبگرێت [ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ عَظِيمٌ (٣) ] ئه‌مانه‌ لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌و ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (3) ជំពូក​: សូរ៉ោះអាល់ហ៊ូជូរ៉ត
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

ការបកប្រែអត្ថន័យគម្ពីគួរអានជាភាសាឃឺដ ដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ