Check out the new design

ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់ម៉ាអ៊ីដះ   អាយ៉ាត់:
وَحَسِبُوٓاْ أَلَّا تَكُونَ فِتۡنَةٞ فَعَمُواْ وَصَمُّواْ ثُمَّ تَابَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡ ثُمَّ عَمُواْ وَصَمُّواْ كَثِيرٞ مِّنۡهُمۡۚ وَٱللَّهُ بَصِيرُۢ بِمَا يَعۡمَلُونَ
[ وَحَسِبُوا أَلَّا تَكُونَ فِتْنَةٌ ] وایانزانی كه‌ خوای گه‌وره‌ تاقیان ناكاته‌وه‌و سزایان نادات له‌سه‌ر ئه‌م شته‌ [ فَعَمُوا وَصَمُّوا ] بۆیه‌ خۆیان كوێر كرد له‌ ئاست بینینی حه‌ق و هیدایه‌تدا، وه‌ خۆیان كه‌ڕ كرد له‌ ئاستی بیستنی حه‌ق و هیدایه‌تدا، وه‌ سه‌رپێچی ئه‌حكامه‌كانی ته‌وراتیشیان ئه‌كرد وه‌ پێغه‌مبه‌رانیان ئه‌كوشت [ ثُمَّ تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ ] دوای ئه‌وه‌ كاتێك كه‌ ته‌وبه‌یان كرد خوای گه‌وره‌ ته‌وبه‌ی لێیان قبووڵ كرد [ ثُمَّ عَمُوا وَصَمُّوا كَثِيرٌ مِنْهُمْ ] دیسانه‌وه‌ زۆرێك له‌وان خۆیان كوێرو كه‌ڕ كرد له‌ ئاست بینین و بیستنی حه‌قدا [ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِمَا يَعْمَلُونَ (٧١) ] وه‌خوای گه‌وره‌ زۆر بینایه‌ به‌ كرده‌وه‌كانی ئێوه‌و هه‌موو كرده‌وه‌كانتان ئه‌بینێت.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
لَقَدۡ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡمَسِيحُ ٱبۡنُ مَرۡيَمَۖ وَقَالَ ٱلۡمَسِيحُ يَٰبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمۡۖ إِنَّهُۥ مَن يُشۡرِكۡ بِٱللَّهِ فَقَدۡ حَرَّمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ ٱلۡجَنَّةَ وَمَأۡوَىٰهُ ٱلنَّارُۖ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنۡ أَنصَارٖ
{بەهەشت حەرامە لە هاوبەشبڕیاردەران} [ لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ ] به‌دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه‌ كافر بوون كه‌ ئه‌یانووت: خوای گه‌وره‌ عیسای كوڕی مه‌ریه‌مه‌- صلى الله عليه وسلم - كه‌ ئه‌یانووت: خوای گه‌وره‌ تێكه‌ڵ بووه‌ له‌گه‌ڵ عیسادا- صلى الله عليه وسلم - خوای گه‌وره‌ش ڕه‌ددیانی دایه‌وه‌ به‌وه‌ی فه‌رمووی: [ وَقَالَ الْمَسِيحُ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ ] عیسى- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی به‌نی ئیسرائیل ئێوه‌ عیباده‌تی الله بكه‌ن عیباده‌تی من مه‌كه‌ن كه‌ الله په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه‌ منیش هه‌ر عه‌بدی خوام و عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌م ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ مندا عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [ إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ ] ئه‌مه‌ هه‌ر قسه‌ی عیسایه‌- صلى الله عليه وسلم - هه‌ر كه‌سێك شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بدات و من بكاته‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ یان هه‌ر كه‌سێكی تر بكاته‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ [ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ ] ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رام ده‌كات وه‌ شوێنی ئه‌و ئاگری دۆزه‌خه‌ [ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ (٧٢) ] وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ سته‌مكارو موشریكانه‌ هیچ كه‌سێك نیه‌ كه‌ پشتیوانیان بێ و له‌ ئاگری دۆزه‌خ رزگاریان بكات.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
لَّقَدۡ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓاْ إِنَّ ٱللَّهَ ثَالِثُ ثَلَٰثَةٖۘ وَمَا مِنۡ إِلَٰهٍ إِلَّآ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۚ وَإِن لَّمۡ يَنتَهُواْ عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ
{ئەوانەی باوەڕیان بەسێ‌ خوا هەیە كافرن} [ لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ ثَالِثُ ثَلَاثَةٍ ] به‌دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه‌ كافربوون كه‌ ئه‌یانووت: سێ خوا هه‌یه‌و خوای گه‌وره‌ یه‌كێكه‌ له‌ سێ خوایه‌كه‌ كه‌ مه‌به‌ستیان زاتی پیرۆزی الله و عیسا و مه‌ریه‌م بوو، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر گاوره‌كان دابه‌زى ئه‌وان واده‌ڵێن [ وَمَا مِنْ إِلَهٍ إِلَّا إِلَهٌ وَاحِدٌ ] وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ هیچ خواو په‌رستراوێك نیه‌ به‌حه‌ق شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ [ وَإِنْ لَمْ يَنْتَهُوا عَمَّا يَقُولُونَ ] وه‌ ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن له‌و قسه‌و كوفرانه‌ی كه‌ ئه‌یكه‌ن [ لَيَمَسَّنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٧٣) ] ئه‌و كاته‌ كافران تووشی سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار ئه‌بن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
أَفَلَا يَتُوبُونَ إِلَى ٱللَّهِ وَيَسۡتَغۡفِرُونَهُۥۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
[ أَفَلَا يَتُوبُونَ إِلَى اللَّهِ وَيَسْتَغْفِرُونَهُ ] ئه‌وه‌ بۆ ته‌وبه‌ ناكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ ناگه‌ڕێنه‌وه‌و داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ ناكه‌ن بۆ ئه‌و هه‌موو بوهتانه‌ی كه‌ بۆ خوای گه‌وره‌تان هه‌ڵبه‌ستووه‌و خوای گه‌وره‌تان له‌ خۆتان تووڕه‌ كردووه‌ [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٧٤) ] له‌ كاتێك ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ته‌وبه‌ بكه‌ن خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌، (ته‌ماشاى ئه‌م سۆزو به‌زه‌ییه‌ بكه‌ن ئه‌وان شه‌ریك بۆخوا داده‌نێن، خواى گه‌وره‌یش بانگیان ده‌كات بۆ ته‌وبه‌ كردن و لێخۆشبوون).
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
مَّا ٱلۡمَسِيحُ ٱبۡنُ مَرۡيَمَ إِلَّا رَسُولٞ قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلِهِ ٱلرُّسُلُ وَأُمُّهُۥ صِدِّيقَةٞۖ كَانَا يَأۡكُلَانِ ٱلطَّعَامَۗ ٱنظُرۡ كَيۡفَ نُبَيِّنُ لَهُمُ ٱلۡأٓيَٰتِ ثُمَّ ٱنظُرۡ أَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ
[ مَا الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ إِلَّا رَسُولٌ ] عیسای كوڕی مه‌ریه‌م- صلى الله عليه وسلم - هیچ شتێك نه‌بووه‌ نه‌ خوا بووه‌و نه‌ كوڕی خوا به‌ڵكو ته‌نها پێغه‌مبه‌ری خوا بووه‌ [ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِ الرُّسُلُ ] وه‌ چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی تریش له‌ پێش عیساوه‌- صلى الله عليه وسلم - ڕۆیشتوونه‌و مردوونه‌ [ وَأُمُّهُ صِدِّيقَةٌ ] وه‌ دایكیشی ڕاستگۆ بووه‌ له‌و قسه‌یه‌ی كه‌ كردۆتی كه‌ وتى زینام له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كردووه‌و به‌ ئیزنى خوا منداڵم بووه‌، یاخود به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌و په‌یامه‌ بووه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌ی هێناویه‌تی له‌ یه‌كخواپه‌رستى [ كَانَا يَأْكُلَانِ الطَّعَامَ ] كه‌ هه‌ردووكیان خواردنیان ئه‌خوارد، واته‌: مرۆڤـ بوونه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگارو خوا بێت پێویستی به‌ خواردن نیه‌، به‌ڵام ئه‌مان خوا نه‌بوونه‌و خواردنیان خواردووه‌ وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ خواردن بخوات پێویستی به‌ چوونه‌ سه‌ر ئاو هه‌یه‌، خوای گه‌وره‌ زۆر له‌وه‌ به‌رزو بڵندترو گه‌وره‌تره‌ كه‌ ئه‌وان ئه‌و شتانه‌ ئه‌ده‌نه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌ [ انْظُرْ كَيْفَ نُبَيِّنُ لَهُمُ الْآيَاتِ ] سه‌یر بكه‌و بزانه‌ چۆن ئێمه‌ ئایه‌ته‌كانی خۆمانیان بۆ ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه‌ [ ثُمَّ انْظُرْ أَنَّى يُؤْفَكُونَ (٧٥) ] پاشان ته‌ماشا بكه‌ن ئه‌مان چۆن له‌ حه‌ق لائه‌ده‌ن له‌دوای ئه‌م ڕوون كردنه‌وه‌یه‌ش.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
قُلۡ أَتَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَمۡلِكُ لَكُمۡ ضَرّٗا وَلَا نَفۡعٗاۚ وَٱللَّهُ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ
[ قُلْ أَتَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ لَكُمْ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: ئایا ئێوه‌ عیباده‌تى غه‌یری خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌ن و عیباده‌ت بۆ كه‌سانێك ئه‌كه‌ن كه‌ هیچ زه‌ره‌رو سوودێكیان به‌ده‌ست نیه‌ بۆ خۆیان چ جای بۆ غه‌یری خۆیان چۆن ئه‌یانكه‌ن به‌ خوای گه‌وره‌ وه‌كو عیساو دایكی، كه‌ به‌ حیسابی ئێوه‌ ئه‌ڵێن: عیسا- صلى الله عليه وسلم - كوژراوه‌و له‌ خاچ دراوه‌ ئه‌ی بۆ نه‌یتوانی خۆی له‌ كوشتن ڕزگار بكات؟ وه‌ دایكی كه‌ مرد بۆ نه‌یتوانی خۆی له‌ مردن ڕزگار بكات؟ چۆن ده‌بێت خوا بكوژرێت و له‌ خاچ بدرێت یان بمرێت؟ [ وَاللَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (٧٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو زانایه‌ به‌ هه‌موو شتێك وه‌ سوود پێگه‌یاندن و زیان ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
قُلۡ يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لَا تَغۡلُواْ فِي دِينِكُمۡ غَيۡرَ ٱلۡحَقِّ وَلَا تَتَّبِعُوٓاْ أَهۡوَآءَ قَوۡمٖ قَدۡ ضَلُّواْ مِن قَبۡلُ وَأَضَلُّواْ كَثِيرٗا وَضَلُّواْ عَن سَوَآءِ ٱلسَّبِيلِ
[ قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ غَيْرَ الْحَقِّ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی گاورو جووله‌كه‌ زیادڕه‌وی مه‌كه‌ن له‌ دینه‌كه‌تاندا جگه‌ له‌ حه‌ق، به‌تایبه‌تی گاوره‌كان مه‌ڵێن: عیسا- صلى الله عليه وسلم - خوایه‌ یان كوڕی خوایه‌ [ وَلَا تَتَّبِعُوا أَهْوَاءَ قَوْمٍ قَدْ ضَلُّوا مِنْ قَبْلُ وَأَضَلُّوا كَثِيرًا ] وه‌ شوێنی هه‌واو ئاره‌زووی كه‌سانێك مه‌كه‌ون كه‌ پێشتر گومڕابوون له‌ پێشینه‌كانی خۆیان له‌ جووله‌كه‌و گاور وه‌ خه‌ڵكێكی زۆریشیان گومڕا كرد [ وَضَلُّوا عَنْ سَوَاءِ السَّبِيلِ (٧٧) ] وه‌ گومڕابوون و له‌ ڕێگای ڕاست لایاندا پێش هاتنی پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم -.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ ជំពូក​: អាល់ម៉ាអ៊ីដះ
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

បកប្រែដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ