ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន * - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ


ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (12) ជំពូក​: សូរ៉ោះអាល់ហាទីត
يَوۡمَ تَرَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ يَسۡعَىٰ نُورُهُم بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَبِأَيۡمَٰنِهِمۖ بُشۡرَىٰكُمُ ٱلۡيَوۡمَ جَنَّٰتٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ
{نورو روناكى باوه‌ڕداران له‌ قیامه‌تدا} [ يَوْمَ تَرَى الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ يَسْعَى نُورُهُمْ بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِمْ بُشْرَاكُمُ الْيَوْمَ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا له‌سه‌ر پردى (صیرات) ئه‌بینی باوه‌ڕداران به‌ پیاو و ئافره‌ته‌وه‌ نوورو ڕووناكیه‌كه‌یان له‌به‌ر ده‌ست و پێشیانه‌وه‌و به‌ڵای ڕاستیاندا ئه‌ڕوات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كتابه‌كانیان به‌ ده‌ستی ڕاستیان پێدراوه‌، وه‌ پێیان ئه‌ووترێ: موژده‌ بێ لێتان ئه‌مڕۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌تانخاته‌ به‌هه‌شتانێك كه‌ پڕه‌ له‌ باخ و باخات وه‌ جۆگه‌له‌ ئاو به‌ ژێر دارو باخه‌كاندا ئه‌ڕوات به‌ نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌، (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: (به‌ گوێره‌ى كرده‌وه‌كانیان به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا ده‌په‌ڕنه‌وه‌و نورو رووناكییان به‌ گوێره‌ى ئیمان و كرده‌وه‌ى چاكیانه‌، هه‌یه‌ نورو روناكییه‌كه‌ى به‌ ئه‌ندازه‌ى شاخێكه‌، وه‌ هه‌یه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ى دارخورمایه‌كه‌، وه‌ هه‌یه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ى پیاوێكه‌، وه‌ كه‌مترینیان به‌ په‌نجه‌ گه‌وره‌كه‌وه‌یه‌تى) [ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (١٢) ] به‌ڕاستی ئه‌مه‌ بردنه‌وه‌ی هه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ هیچ بردنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنێك له‌مه‌ گه‌وره‌تر نیه‌.
តាហ្វសៀរជាភាសា​អារ៉ាប់ជាច្រេីន:
 
ការបកប្រែអត្ថន័យ អាយ៉ាត់: (12) ជំពូក​: សូរ៉ោះអាល់ហាទីត
សន្ទស្សន៍នៃជំពូក លេខ​ទំព័រ
 
ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន - សន្ទស្សន៍នៃការបកប្រែ

ការបកប្រែអត្ថន័យគម្ពីគួរអានជាភាសាឃឺដ ដោយលោកសឡាហុទទីន​ អាប់ឌុលការីម

បិទ